چه‌ند چهدارێكی نه‌ناسراو دوو چه‌كداری عێراقی ده‌كوژن له سنوری ناحیه‌یی شوان
شەوی رابردوو لەسنوری گوندەكانی ناحیەی شوان و تەق تەق بۆماوەیەك رێگای ئەوناوچەیە دادەخرێت و لەلایەن چەند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه هێرشدەكرێتەسەر هێزە عێراقیەكان و دوو چه‌كداری عێراقی ده‌كوژن.
به‌پێی زانیاریه‌كانی (خواكوڕك) شەوی رابردوو پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك رێگای كه‌ركوك-ته‌ق ته‌ق داده‌خرێت، پشێوی درووست ده‌بێت و چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێشردهكهنه سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان و دوو چه‌كدار ده‌كوژن و سێی تر بریندار ده‌كه‌ن، پاشان چه‌كداره‌كان له نسورهكه نامێنن و دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه.