نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌

ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئه‌مڕۆ 30ی 10ی 2017 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 60 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە و نرخی نەوتی ئەمریكیش بە 53 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوە كراوە”.

پێشتر نرخی نەوتی برێنت زیاتر بوو له‌ دۆلار و مامەڵەی پێوەكراو و نەوتی ئەمریكیش بە 52 و 66 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرا، بەڵام نرخی نه‌وت ئێستا له‌و ئاسته‌ نیه‌ و له‌م چه‌ند رۆژه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌، به‌پێی پێشبینیه‌كان كاریگه‌ری زۆر ده‌بێت له‌سه‌ر كوردستان، پێده‌چیت بارودۆخی ئابوری كوردستان به‌ ته‌واووی گۆڕانكاری به‌سه‌ربێت”.

وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپیک ڕێککەوتن لەسەر سنووردارکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، ئەمەش بە ماوەیەکی کەم دوای ڕێککەوتنەکەش نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە بەرز بوونەوە کرد”.

Back to top button