به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه: ده‌روازه‌ی پێشخابوور له‌لایان هێزی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و ئه‌مریكا به‌رێوه‌ده‌چێت
سه‌رچاوه‌ی میدیایی رایانگه‌یاندووه، هه‌ردوو وه‌ڤدی سه‌ربازی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌كانی سوپای عێراقی له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێكه‌وتن، هه‌ر به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ی میدیاكان، هەردوو شاندی سەربازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی وەکو بنەما لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە هێلی نێوان هەردوولا سنووری ئیداریی هەرێمی کوردستانە”.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی كه‌ناڵی كوردستان 24 كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌ستی كه‌وتووه، لەبارەی دووەمین کۆبوونەوەی شاندی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، ئەو ناوچانەی کە دەکەونە دەرەوەی سنووری ئیدارەی هەرێمی کوردستان و ئێستا لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانن وەکو ناوچەکانی مەحمودیە، سحێلا، فایدە، شێخان، ئەلقۆش، گوێڕ، مەقلوب و خازر، هێزێکی هاوبەش پێکبهێندرێت و ئاسایشی ئەو ناوچانەیان لەدەست بێت و بەهاوبەشی لە نێوان هەردوولا ئیدارەیان بکرێت، لەبارەی دەروازەی سنووری پێشخابوور، هەردوولا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێک کە هێزێکی پاسەوانی سنووری عێراق و هیزێکی پێشمەرگە و هیزێکی ئەمریکا بەیەکەوە لەو ناوچەیە بن.
لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان، کە شاندی هەردوولا پرسەکەیان داوەتە دەست وەزارەتەکانی ناوخۆ و دارایی، بۆ ئەوەی هەردوولا لە چوارچێوەی دەستوور ئەو پرسەی نێوانیان یەکلابکەنەوە، هیچ جۆرە مامەڵەیەک لەگەڵ هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ گەیشتن بەو رێککەتنە نەکراوە و ناکرێت، رێککەوتنەکە لەنێوان شاندی سەربازی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانە.