خشته‌یه‌كی مووچه‌ بڵاو كرایه‌وه‌

وه‌زاره‌تی دارای خشته‌ی مووچه‌ی مانگی 8ی دوو شوێنی بڵاو كرده‌وه‌، به‌پێی خشته‌كه‌، رۆژی سێشەممە 31-10-2017، مووچەی مانگی 8 ی ئەنجوومەنی ئاسایش دابەشدەكرێت. رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە 1 و 2 -11-2017، مووچەی مانگی 8 ی دەزگای گشتیی ئاسایش دابەشدەكرێت.

لە 17 ی ئەم مانگەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 8 کراوە و تاوەکو ئێستا مووچەی  دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، لیواكان، یەكەكانی (80 و 70)، فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتن دابەشکراوە.

Back to top button