گۆڕان داوا له عه‌بادی ده‌كات هێز به‌ره‌و هه‌ولێر بجولێنێت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق داوایه‌ك ئاراسته حیده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌كات كه هێز به‌ئاراسته‌ی هه‌ولێر بجوڵێت بۆ ئه‌وه داگیر بكرێت و ده‌سه‌ڵاتی كوردستان كۆتایی پێ بێت، ئه‌م داوایه‌ش له‌چوارچێوه‌ی پشێویه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كه له‌لایان هاوڵاتیانی هه‌ولێر له‌كاتی دا روویدا كه په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان هێرشی كرده سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به ریوی ناوی بردن”.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 29/10/2017، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، لە میانی بەرنامەیەکی کەناڵی (ئەلعەهد)ی سەر بە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، بە پاساوی ئەو ناڕەزاییانەی خەڵکی لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان دژی سووکایەتیکردنی پەرلەمانتارێک بە پێشمەرگە ئەنجامیان دەدا، داوای لە حەیدەر عەبادی کرد، هەڵوێستی خۆی ڕابگەیەنێت، هەر لەو بەرنامەیەدا سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان باسی لەوە کرد کە دەبووایە لە ڕووداوەکانی 2 ساڵ لەمەوبەریشدا عەبادی دەستێوەردانی لە دۆخی هەرێمی کوردستاندا بکردایە.
سروە عەبدولواحیدی سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغدا، داوای ئەوەشی لە حەیدەر عەبادی کرد کە تەنانەت ئەگەر بە بەکارهێنانی هێزی سوپاش بێت، دەستێوەردان لە هەولێردا بکات و ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه گۆڕان لە کاتێکدا داوای ناردنی سوپای عێراق بۆ سەر هەولێر دەکەن کە لە ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەردا، گرووپێکی یەکێتی بە پشتیوانیی ژێر بە ژێری گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، ڕێککەوتنیان لەگەڵ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کرد و کەرکووک و خورماتوویان ڕادەست کرد، بەو هۆیەشەوە میلیشیاکان دەیان تاوانی قێزەونیان بەرامبەر بە کوردان ئەنجام دا و بەو هۆیەشەوە نزیکەی 200 هەزار کەس ئاوارە بوون.