یه‌ك پیاو له‌ناو حزبه‌كانی سلێمانی نابینیه‌وه‌ به‌علمانی و ئیسلامیه‌وه‌، بوێرێت یه‌ك قسه‌ له‌سه‌ر كه‌ركووك و دوزخورماتوو هه‌بێت

پاش فرۆشتنی كه‌ركووك له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایان ( بافل تاڵه‌بانی و لاهور تاڵه‌بانی) به‌ حشدی شه‌عبی و قاسم سولێمانی، حشدی شه‌عبی ده‌ستی كرد به‌هێرش كردنه‌ سه‌ر كوردانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌، تاوانی كۆمه‌ڵكوژی و قه‌ڵاچۆكردنی خه‌ڵك و ته‌عریب كردنی ناوچه‌كه‌ی ده‌ست پێكردووه‌ و رۆژانه‌ش تاوانه‌كانی حشدی شه‌عبی فره‌وانتر ده‌بن، تاوه‌كو ئێستا ( گۆڕان و كۆمه‌ڵ و باڵێكی یه‌كێتی و به‌ناو رۆشه‌نبیر و رۆژنامه‌نووسی ده‌ڤه‌ری سلێمانی ته‌نها یه‌ك قسه‌شیان له‌سه‌ر نه‌كردووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئابلوقه‌ی راگه‌یاندنیشان خستۆته‌ سه‌ری و رێگا به‌ رووماڵی دۆخی دژواری و كۆمه‌ڵكوژیه‌كان ناده‌ن”.

پاش ئه‌وه‌ی دوێنی 29ی 10ی 2017 له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر جنێودان به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌، له‌لایان ساڵح گلێنه‌ كه‌ ناسراوه‌ به‌ رابوون مه‌عروف، هه‌موو میدیاكان و هه‌ردوو حزبی گۆڕان و كۆمه‌ڵ، هاتنه‌ سه‌ر خه‌ت و میدیاكانیان به‌ئاراسته‌ی شه‌ری ناوه‌خۆی برد، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی به‌ناو رۆشه‌نبیر و رۆژنامه‌نووسه‌كانی سلێمانی، ده‌ستیان كرد به‌ دروشمی ( ئازادی و دیموكراسی) نه‌ما له‌ هه‌ولێر و تا ئاستی داوا كردن له‌ حیده‌ری عه‌بادی بۆ هێرش كردنه‌ سه‌ر هه‌ولێر له‌رێگای سوپای عێراقه‌وه‌”.

له‌و باره‌یه‌وه‌ چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌ ته‌نها یه‌ك پیاو له‌ناو ئه‌و حزب و به‌ناو رۆشنبیر و رۆژنامه‌نووسه‌، جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نیه‌، یه‌ك قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵكوژی و ته‌عریبه‌ بكه‌ن كه‌ له‌سنوری كه‌ركووك و دوزخورماتوو بكه‌ن ، یه‌ك پیاوی له‌و ده‌ڤه‌ره‌ جورئه‌تی نیه‌ خۆی به‌پیاو بزانێت قسه‌ بكات، بۆیه‌ هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر خۆپێشاندانی هه‌ولێر له‌دژی قسه‌كانی رابوون ده‌كرێت، هیچ به‌هایه‌كی ئه‌خڵاقی و ئینسانی نیه‌، ته‌نها خۆشكردنی بازاری مافیاكانی به‌ناو حزب و رۆشه‌نبیره‌كانه‌ به‌خوێنی خه‌ڵك”.

 

Back to top button