كاوه مه‌حمود: ئه‌و بڕیاره‌ى گه‌لى كوردستان داویه‌تى جێبه‌جێ ده‌كرێت
سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و دۆخی دوا ریفراندۆن رایدهگهێنێت”ئێستا ئێمه له ناو دۆخێكداین كه به‌به‌رده‌وامى گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت، ئه‌و ڕووداوانه‌ى ئه‌م دوایه‌ش كه ڕوویاندا، ئه‌و ڕاستییه ده‌رده‌خه‌ن كه تێكڕای ئه‌و بڕیارانه‌ى گه‌لى كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی داویانه ڕاست بووه، چونكه ته‌نها بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و هه‌موو هێرش و لهشكركێشییهیان بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان هێنا”.
كاوه مه‌حموود سكرتێری حزبی شیوعی كوردستانئهوهشى خسته‌ڕوو، كه گه‌لى كوردستان تواناى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌رگریكردنى هه‌یه، سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیش ئامانجێكه له پێناویدا تێده‌كۆشین، گوتیشی: “ڕیفراندۆم بڕیارى گه‌لى كوردستانه و زیاتر له سێ ملیۆن هاووڵاتیی ده‌نگى بۆ داوه، بۆیه هیچ هێزێك ناتوانێت بڵێت ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی به‌سه‌ر چووه ، چونكه دره‌نگ بێ یان زوو، ئه‌و بڕیاره‌ى گه‌لى كوردستان داویه‌تى جێبه‌جێ ده‌كرێت”.
كاوه مه‌حموود، ڕوونشى كرده‌وه، وه‌ك حزبی شیوعی كوردستان باسى ئه‌وه‌یان كردووه، كه پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان پێكه‌وه كۆببنه‌وه و تاوتوێی ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌نگاوێكى به‌رجه‌سته‌كراو بنێن بۆ ئه‌و پیلانانه‌ى به مه‌به‌ستى دوو ئیداره‌ى داده‌نرین، ئه‌وه‌ش له پێناوى پاراستى یه‌كڕیزی و ێهكێتى خاكى كوردستان.