گۆڕان خۆی لێ بێ بەری كرد

خواكوڕك
لە رونكردنەوەیەكدا ژووری حكومەت و پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕانی بێ بەری خۆی لە ئەندان پەرلەمان لەسەر لستی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان، عومەر عینایەت حەمە سەعید راگەیاند

لە روونكردنەەیەك كە وێنەیەكی دەستی خواكوڕك كەوتووە. بزووتنەوەی گۆڕان دەلێت بەڕێز (عومەر عینایەت حەمە سەعید) پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لە میدیاكان هەندێك وتاری لە فەیسبوك هەندێك تانە و تێبینی لەسەر بارودۆخی كوردستان و عێراق و كەسایەتیەكان نوسیوە،
هەروەك لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، ناوەڕۆكی ئەو وتار و لێدوان و تێبینیانە بە هیچ جۆرێك گوزارشت لە سیاسەتی بزوتنەوەی گۆڕان و فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان و ژوری حكومەت و پەرلەمان لە بزوتنەوەی گۆڕان ناكات و تەنیا گوزارشت لە راو بیروبۆچونی تایبەتی خۆی دەكات و ئێمە بەرپرسیار نین لەو راو بۆچونانەی.

Back to top button