تامر سەبهان:ڕاگەیاندنەکانی خومەینی کەوتونەتە جوڵە

 
وەزیری دەوڵەتی سعودیە بۆ کاروباری کەنداو لە تویتێکدا نوسیویەتی ڕاگەیاندنەکانی خومەینی بەرامبەر لێک نزیک بونەوەکانی سعودیەو عێراق کەوتونەتە جووڵەو دەیانەوێت ئەو لێکنزیک بوونەوە ڕاگرن.
 
تامر سەبهان وه‌زیری ده‌وڵه‌تی سعودیه‌، هه‌روه‌ها نوسیویەتی ڕاگەیاندنەکانی خومەینی بە بڵاوکردنەوەی درۆو لێکدانەوەی چەواشەکارانە وەک پیشەی هەمیشەیان دەیانەوێ پەیوەندیەکانمان تێک بدەن.
ئێران و سعودیە دوو وڵاتی ئاینی مەزهەب جودان و بەردەوام ناکۆکی توند لە نێوانیان هەیە.
Back to top button