كه‌ركووكی پێش خیانه‌ت و دوای خیانه‌ت

یاد سرێشمەیی
 
بەر لە ۱٦ـی ئۆکتۆبەر پێشمەرگە بەڕێژەی ٪۹۹خاکی کوردستانی بەدەسەتەوەبوو، بەجۆرێک کە لەماوەی چەندساڵەی پاراستنی ئەم ناوچە کوردستانیانە کەمترین حالەتی تیرۆرو تەقینەوە تۆمارکراون بەبەراورد لەگەڵ چەند سالێک پێشتر کە بەر لەوەی سوپای عێراق رەوی تێبکەێت ئەم ناوچانە بۆ هێزی بێڕەحمی داعش بەجێ بهێلێت، بەجۆرێک ئاماری تەقینەوەکان و حالەتاکانی کوشتن ئەوەمان پێدەلێن کە لەماوەی ۳۰ڕۆژ ٥ حالەتی تەقینەوە تۆمارکراون، واتا بۆ هەر هەفتەیەک زیاتر لەحالەتێک دەکات.
 
دوای گەڕانەوەی کەرکووک بۆ باوەشی کوردستان و پاراستنی لەلایەن پێشمەرگەوە، جگەلەوەی لەڕووی ئەمنی پارێزراو بوو، ئەوا زەمینەسازی بەیەکەوە ژیان و بەیەکەوە ئیدارەدانی کەرکووک لە لایەن پێکهاتەکانی ناوی بە ناسنامەیەکی کوردستانی هەنگاوی گەورەی بڕی، کەرکووک لە شارێکی دۆشراوی بێ خزمەت، گۆڕا بۆ شارێک کە خزمەت گوزاری تێداگڕدرا، دەستی ئاوەدانی و بۆ درێژکرا، بەجۆرێک دەرکەوت کە وەک شارەکانی دیکەی باشوری کوردستان جۆرێک لەئارامی دەروونی بۆ دانیشتوانی ئەم شارە هاتە ئاراوە، فۆبیای تیرۆر و بەربەستی کۆنکرێتی ئەمنی کەمتر بە روخساری شارەکەوەبوون.
 
هەموو ئەمانەو گەشەسەندنی ڕۆحی بەیەکەوەژیانی نەتەوەی و درەوشانەوەی هەویەی کوردستانی بوونی کەرکووک بەجۆرێک بوو کە تەنانەت نەتەوەکانی دیکەی شارەکە هەست بە ئەمان بکەن، بۆیە لە ریفراندۆی سەربەخۆیی کوردستان بە رێژەیەکی بەرز بەشداریان کردوو، بەلێی سەربەخۆیی کوردستانیان کرد.
 
تائێرە قسەکردن بوو لەسەر شارێک کە بەدرێژایی چەند دەیی شۆڕشی کوردو تەمەنی حزبە کوردستانیەکان جاری یەکەم بوو کورد بتوانێت ئیدارەی سەربازی و حکومی، ئابووری شارەکە بکات، کەبەهەق رەوای خۆیەتی، هەلبەتە ئیدارەدانی شارەکە بەم شێوازە ئەستەم بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق هەزمدەکرا کە دژایەتی کوردو پەیوەست بە کوردستانی بوونی کەرکووکیان بەمیرات بۆ لە فەرهەنگێک ماوەتەوە، کە ناکرێ و ناشێت کورد چاوەڕوانی گۆڕانی ئەم ئەقلیەت و فەرهەنگەبکات.
 
کەرکووک بەر لە۱٦ـی ئۆکتۆبەر مەترسی لەسەر بوو، مەترسیەکان ئەگەرچی دروستکراو بوون، بەڵام هەمان سیناریۆی بەدەستەوەدانی کەرکووک لەشەوی۲٤ـی ئەیلول لەئارا دابوون، کە بڕیاربوو ڕێگا بگرن لەسازدانی ریفراندۆم لەکەکووک، کەنەیان توانی بڕیارەکە گۆڕا لەبەدەستەوەدانی کەرکووک لەرووی سیاسیەوە، بۆ بەدەستەوەدانی کەرکووک لە رووی سەربازیەوە، هەڵبەت بە ڕێ روونی و هاوکاری تەواوەوە لەلایەن ئەوانەی کەخیانەتیان لە پێشمەرگەو کوردستانەکرد، دوو ڕۆژ بەر لە داگیرکرانی کەرکووک، لە ناوچەی ڕەشادیە، هەریەکە لە ( پاڤێل تالەبانیای و لاهور شێخ جەنگی) چاویان بە (هادی عامری) بەرپرسی باڵای حەشدو چەند سەرکردەیەکی دیکەی حەشدو کۆمەڵێک ڕاوێژکاری سوپای پاسدارانی ئێران کەوت، ئەمە جگە لەوەی قاسمی سولەیمانی لەگەل ئاراسی شێخ جەنگی لە سلێمانی کۆبوویەوە، رێککەوتنێک واژۆکرا کە هاوکاربن بە کشادنەوەی ئەو هێزانەی گوێ لەمستی ئەم تاقمەن و رێگا خۆشکەربن بۆ داخل بوونی حەشدی شەعبی و وەرسوڕانەوەو پشتگرتن لەو هێزانەی پێشمەرگە کە ئامادەی بەرگری کردن بوون لەکەرکووک و بەرگریان کرد.
 
سەرکەوتنی رێککەوتننامەی خیانەت، پارسەنگی هێزی گۆڕی لەزۆربەی ناوچەکان، ئەو هێزەش کە ئامادەی بەرخودانبوو بەهۆی بوونی دژەتیرۆری یەکێتی لەگەڵ حەشد نەدەتوانرا رووبەروویان بوەستنەوە، چونکە مەترسی سەرهەڵدانی شەڕی براکوژی زۆر نزیک بوو تەنانەت لەنێوان لیواکانی سەربە کۆسرەت رەسول و لاهوری شخ جەنگی، ئەوکات بەجۆرێک دژەتیرۆر ئامادەی بۆ ئەم رووبەروو بونەوەیەکردبوو، گرەنتی پالپشتی حەشدیان پێ بوو کە دوای داگیرکردنی کەرکووک مەبەستی دووەمیان شەڕی نێوان هێزەکوردستانیەکان بێت، بەڵام بەهەولی دلسۆزانی نیشتیمان رێی لێگیرا.
 
خەنجەری خیانەتی کەرکووک قورس بوو راستەوخۆ کاریگەری هەبوو لەسەر تەواوی میحوەرەکانی دیکەی پێشمەرگە، بەجۆرێک پێشمەرگە ناچار بەدووبارە خۆ رێکخستنەوە بێت، چونکە راستیەک هەیە، کشانەوەی پێشمەرگەلە شنگال و مەخمور، پەیوەندی بەبوونی گومان و ترسێک هەبوو کە ڕامان کێشێتە نێو شەڕی ناوخۆیی، بەتایبەت لەوناوچانە کە چەند گرووپێک هەن موعجیبن بە حەشد و لەوانەوە پالپشتی دەکران، لەچەند شوێنێک کەوتبوونە پشتەوەی هێلەکانی بەرگری پێشمەرگە، مەترسی دووبارەکردنەوەی خیانەتی کەرکووک لەم ناوچانە هەبوو، ئاماژەکانی مەترسیەکەش دوواتر راست دەرچوون.
 
ئەوەی گرنگە بزانرێت رێککەوتننامەکانی نێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق، دوای خیانەتی کەرکووک هاتن، پاشەکشێی پێشمەرگە دوا خیانەتی کەرکووک بوو، ئەگەر خیانەتی۱٦ـی ئۆکتۆبەر نەبووایە، لەهەر دەست درێژیەکی حەشدی شەعبی هەمان داستانی پردێ و مەخمورو تلسقۆف و زومار، لەساترەکانی پێشووی پێشمەرگە لە کەرکووک تا شنگاڵ دووبارە دەبویەوە. هیچ رێککەوتنامەیەکیش نەدەبوو.
 
Back to top button