ئەمریكا داوا لە هەولێر و بەغدا دەكات بە زووترین كات كێشەكان چارەسەر بكەن
دوای ئەوەی دوێنێ لە رێگای نامەیەكەوە سەرۆك بارزانی داوای لە پەرلەمان كرد, كە بە پێی یاسا دەسەڵاتەكانی سەرۆكایەتی هەرێم بەسەر سێكتەرە یاسایەكانی وڵات دابەشبكرێن و ئەو ئامادەی درێژكردنەوەی وادەی سەرۆكایەتی هەرێم نیە, وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ستایشی بڕیاری سەرۆك مەسعود بارزانی كرد، داواش دەكات هەولێر و بەغدا دەكات بە زووترین كات كێشەكان چارەسەر بكەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەندراوەكەدا دەڵێت: سەرۆك بارزانی سەركردەیەكی مێژوویی و ئازای خەڵكی كوردستانە. هەروەها سەركردەیەكی شەڕی دژە تیرۆریشە. ئەم بڕیارەی نیشانی دەوڵەتداری بارزانییە. له كاتێكی سەختدا.
هەروەها هاتووە: ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە ئومێدی ئەوەیە سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆك وەزیران بە شێوەیەكی كاریگەر بەشداری بكەن، ئێمەش هەرێمێكی كوردستانی بەهێزمان دەوێت لە چوارچێوەی عێراقێكی یەكگرتووی دیموكراتدا ئەمەش بۆ سەقامگیری ماوە درێژ پێویستە بۆ تێكشكاندنی داعش.
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە: داوا لە هەموو پارتە كوردییەكان دەكەین پشتگیری حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن بۆ چارەسەری ئەو كێشانەی هەن و ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی 2018.
لە بارەی پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغداوە، هاتووە: داوا لە حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەین بە پەلە كاربكەن بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی هەن لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راشیگەیاندووە، ئێمە هانی ئەو گفتوگۆیانە دەدەین كە لەم چەند رۆژە دەستیانپێكردووە و داواشدەكەین كۆتایی بە پێكدادان و شەڕ بێت. ئێمە پشتیوانی لە سەركردایەتی بەهێزی سەرۆك وەزیران حەیدەر عەبادی دەكەین، كە دەیەوێت دڵنیا بێت لە تێكشكاندنی داعش و عێراقێكی جێگیر هەبێت لە دوایدا.
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە: پێشوازی لە بڕیارە تازەكانی سەرۆك وەزیران عەبادی دەكەین بۆ دەستپێكردنی دانووستان لەگەڵ هەرێم لە چوارچێوەی دەستوور و پێویستە خۆی لە توندوتیژی بە دوور بخاتەوە و ئێمە بەردەوام دەبین لە كاركردن لەگەڵ هەموو لایەنەكان بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان كە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی هەموو عێراقییەكان بكات. ئێستا كاتی ئەوەیە هەموو لایەنەكان بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێن و چارەسەرێكی ئاشتیانە لە چوارچێوەی دەستوور بۆ هەموو ناكۆكییەكان بدۆزنەوە.