لە كەركووك بەڕێوبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەكانیش درا بە عەرەبێك
دوای داگیركردنی كەركووك لە لایەن حەشدی شەعبی وسوپای پاسداران, بە هاوكاری گروپێكی خیانەتكاری یەكێتی, لە ئێستادا هیچ پۆستێك بە كورد نەدراوە, هەموو بەرێوەبەرەكوردەكانی كەركووك گۆڕدراون, چەند عەرەبێكیان لە شوێن داناون لەم چوار چێوەیە ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریدا عەقید فەتاح مەحمود یاسین خەفاجی، بكاتە بەڕێوبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك، لە بری عەمید سەرحەد قادر.
بە پێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) عێراق زنجیرەیەك بڕیاری یەك لە دوای یەكی بۆ تەعریب كردن و گۆڕینی دیموگرافیای كەركووك و نەهێشتنی رۆڵی كورد لە شارەكە دەركردووە, ئەمە جگە لەوەی رۆژانە لە رێگای میلیشیاكانی حەشدی شەعبی خەلك لەسەر ماڵ و حالیان دەردەكرێن, مالەكانیان دەكرێنە بارەگای حەشد.
لە نوێترین بڕیاریشیدا حكومەتی عەبادی ئەفسەرێكی عەقید فەتاح مەحموود یاسینی سەر بە هۆزی خەفاجی كە لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق نیشتەجێن، كردە بەڕێوبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك.
پێشتر ئەو ئەفسەرە عەرەبە، بەڕێوبەری پۆلیسی قەزای حەویجە بووە و تۆمەتبار كراوە بە پەنادانی 150 چەكداری داعش لە سنووری قەزاكەدا، وەك ئەوەی سایتی سكای پرێس بەڵگەكانی تێوەگلانی بڵاوكردووەتەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، وەزارەتی ناوخۆ موقەدەم قەیسەر محەممەد حەسەن جبوری، كردە بەڕێوبەری پۆلیسی حەویجە.
لە 16ی ئۆكتۆبەرەوە، حكومەتی عەبادی چەندین بەرپرس و بەڕێوبەری كوردی كەركووكی لە پۆستەكانیان دوورخستووەتەوە و لە جێگەی ئەوان كەسانی سەر بە هۆزە عەرەبی و شیعە مەزهەبەكانی باشووری عێراق و توركمانە شیعەكانی سنووری كەركووكی لە جێگەیان دامەزراندووە.