هەواڵگری عیراق چوار كەس لە سلێمانی دەستگیر دەكات
جوای ئەوەی لە رێگای گروپێكی خیانەتكاری یەكێتی كەركووك تەسلیم بە حەشدی شەعبی وسوپای پاسداران كرا, لە ئێستادا هێزەعێراقیەكان لەو ناوچانەو تەنانەت شاری سلێمانی جموجۆلی ئەمنی دەكەن بە جۆرێك كە ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی عیراق چوار كەس لە شاری سلێمانی دەستگیر دەكەن كە پێشتر فەرمانی گرتنیان هەبوە.
پەیجی رەسمی وەزارەتی بەرگری عیراق بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی عیراق چوار كەسی داواكراویان لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر كردوە كە تۆمەتبارن بە ماددەی چوار یاسای تیرۆر.
بەپێی هەواڵەكە، ئەو چوار كەسە پێشتر لە لایەن دادگای لێكۆڵینەوەی پارێزگاكانی نەینەوا و سەڵاحەدین و بابل داواكرابون.