د. موسەننا: ئەوەی حكومەتی ناوەند بەرانبەر بەكورد دەیكات سیاسەتی شكاندنی كوردە
دوای سالانێك گفتوگۆ لە نێوان هەرێم و بەغداد مانەوەی كێشەكانی نەوت و غاز و خاك و پێشمەرگە بەهەڵپەسێردراوی داوا دەكرێت ئەمجارە كورد لەسەر بنەمای دەستور گفتوگۆ بكات ، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەبەغداد دەڵێت: ئەوەی حكومەتی ناوەند بەرانبەر بەكورد دەیكات سیاسەتی شكاندنی كوردەو پێچەوانەی دەستورە و دەبێت كورد لەسەر بنەمای زیادكردنی دەستكەوتەكان گفتوگۆ بكات نەك كەمكردنەوەیان .
موسەننا ئەمین، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەبەغداد ڕایگەیاند”ئەوەی بەغداد بەرانبەر بە كورد دەیكات سیاسیەتی شكاندنی كوردەو پێچەوانەی دەستورە ، لەشكركێشی سوپا و سوتانی هەزاران ماڵ و داخستنی ئاسمانی كوردستان هەموو نایاسایی و پێچەانەی دەستورە “.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەبەغداد دەشڵێت ” بۆ داهاتوو دەبێت كورد لەسەر بنەمای زیادكردنی دەستكەوتەكان گفتوگۆ بكات نەك كەمكردنەوەیان”.