بارزانی نامەی بۆ چەندین سەركردەی دونیا ناردووە بزانە بۆچی
خواكوڕك
فواد حسێن لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵی (كوردستان 24) دەلێت، بارزانی لەبارەی سەربەخۆی كوردستان نامەی بۆ كۆمەڵێكی سەركرد و سەرۆكی وڵاتانی جیهان ناردووە.
فواد حسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەشلێت ئەولەویەتی بارزانی چارەسەری كێشەی ناوەخۆی كورستانە و دەلێت كێشە سیاسەكان گەورە نیە، بەڵام گەورە كراوە، بۆیە چارەسەری ئاسانە، بەڵام هەندێك حیسابی تر تێكەڵاو بووە لەگەڵ كێشە سیاسیەكان.
حسێن دەشلێت وەزعی كوردستان ئەوە هەڵناگرێت ئێمە دژی یەك بین، دەلێت ئەمە دەبێت چارەسەر بكرێت، هەروەها دەلێت بەغداش تێگەیشتنی بۆ پرسی سەربەخۆی كوردستان هەبووە كە لەودوایەدا شاندی حكومەتی هەرێمی بەسەركردایەتی نێچیرڤان بارزانی چوو بۆ بەغدا ئەو تەوەرە سەرەكی بووە.
هەروەها فواد حسێن دەلێت لەكۆشكی سپی باسی سەربەخۆی كراوە و ئەوانیش گوتوویانە مافی خۆتانەو و كەس دژی ئەوە نیە.
فواد حسێن ئەوەشی گوت، لەماوەیەكی كەمدا هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە، لەسەر دۆخی كوردستان گفتوگۆ دەكەن،
فواد حسێن لە ئەنجامی دیمانەكەی دا دەلێت سەردانی بارزانی هەم سیاسیە هەم بۆ چەند چارەسەریەكی بزیشكیە، چونكە جەنابی سەرۆك نەشتەرگەری چاوی بۆ كراوە و سەركەوتوو بووە بەڵام سەردانە سیاسیەكەی بەردەوام دەبێت بۆ ئەوروپا.