لاهور هانا بۆ هێرۆ دەبات,دەلێت بەس ئەمجارە رزگارمان كەن
دوای ئەوەی دوێنێ لاهور تالەبانی, كە هۆكاری داگیركردنی كەركووك بوو لە لایەن حەشدی شەعبی بە مەبەستی دروستكردنی دڵنەوای بۆ لایەنگرانی كە كەركووك ئازادە, لە دەروازەی كەركووك بە ئاراستەی قەرەهەنجیر, لە لایەن گرووپێكی حەشدی شەعبی رێگای لێدەگیرێت و دوو پاسەوانی دەست بەسەر دەكرێن و نا هێلن بچیتە ناو كەركووك.
سەرچاوەیەك كە ئامادە نەبوو ئاماژە بە ناوەكەی بدەین لە مەڵبەندی دووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كەركووك بە(خواكوڕك)ی راگەیاند:” دوای ئەوەی لاهور شێخ جەنگی ویستی بێتە نێو كەركووك لە بازگەی كەركووك قەرەهەنیر لە لایەن گرووپێكی عەسائیبی ئەهلی هەق ریگای پێنەدرا بێتە ناو كەركووك تەنانەت چەند كارمەندێكی دەزگای زانیاری یەكێتی دەست بەسەركران, دوای رووداوەكە لاهور شێخ جەنگی گەڕاوەتەوە, پەیوەندی بە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە كردووە تا بەر لە بڵاو بوونەوەی هەواڵەكە پەیوەندی بە هادی عامری فەرماندەی باڵای حەشدی شەعبیەوە بكات بۆ ئازاد كردنی كارمەندانی دەزگای زانیاری یەكێتی.
ئەو بەرپرسەی مەلبەندی یەكێتی گوتیشی:” بۆ ئەم مەبەستە هێرۆ خان پەیوەندی بە (هادی ئەلعامڕی) سەرپەرشتیاری هێزەكانی حەشدی شەعبی دەكات، لە وەڵامدا عامڕی بەهێرۆ خان رادەگەیەنێت، هەرچەندە ئەوان دەسەڵاتییان بەسەر ئەم گروپەدا نییە، بەڵام هەوڵی چارەسەركردنی دەدەن”.
هەروەها گوتیشی دوای چەند كاتژمێرێك كارمەندەكانی دەزگای زانیاری ئازادكران.