ئێستا لە شارۆچكەی داقوق خانوی هیوا رەشید بەرپرسی ناوچەی پارتی تەقێنرایەوە

دوای ئەوەی قەزای دوزخوورماتوو لە لایەن حەشدی شەعبی داگیركرا, كوردەكانی ئەم قەزایە ئاوارەی ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان بوون, جگە لە تالانكردنی ماڵ و سامانیان, خانوەكانیان لە لایەن چەكدارانی حەشدی شەعبی سوتان و نەقێندرانەوە.
سەرچاوەیەك بە (خواكوڕك)ی راگەیاند, لەگەڵ ئەوەی پێشتر لە شارۆچكەی داقوق زۆربەی ماڵە كوردەكان تاڵانكران و سوتان, لە ئێستادا دەستكراوە بە تەقاندنەوەی خانووی كوردەكان لەم شارە, ئەمشەو خانووی (هیوا رەشید) بەرپرسی ناوچەی پارتی تەقێنرایەوە.
ئەوسەرچاوەیەگوتیشی:” میلیشیاكان بە نێو مالەكاندا دەگەڕێن لە هەر مالێك ئاڵای كوردستان ببینرێت مالەكەی دەسوتێنرێت و خانووی دەتەقێنرێتەوە جگە لەوەش خی دەستبەسەر دەكرێت, كە بەم هۆیەوە ئێستا نزیك بە پەنجا كەس لە لایەن حەشدی شەعبیەوە براون و چارەنوسیان نادیارە.

Back to top button