ته‌قه له لقی 4ی پارتی و ناوچه‌یی 4ی پارتی له سلێمانی كرا
شه‌وی رابردوو ته‌قه له باره‌گای لقی4ی پارتی له نێو شار و ناوچه‌ی 4ی پارتی له سلێمانی كرا.
به‌پێێ زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) شه‌وی رابردوو ته‌قه له باره‌گاكانی لقی 4 و ناوچه‌ی 4ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری سلێمانی كرا، به‌پێی زانیارییه‌كان جگه له زه‌ره‌ر و زیانی مادی هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
پاش ته‌قه كردنه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته هه‌ردوو باره‌گا و بارودۆخه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردوه و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه و بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌رانی رووداوه‌كه ده‌ستگیربكه‌ن.