سه‌عدی پیره‌: هه‌موو لایه‌كیش پێكه‌وه‌بن به‌بێ پارتی بیری لێمه‌كه‌نه‌وه‌ و ناكرێت.!

گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له‌ باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی رزگاری نیشتیمانی ده‌ڵێت” ئه‌وانه‌ی بیر له‌و بابه‌ته‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ پێشتر له‌ حكومه‌ت بوون هیچی نوێیان پێ نیه‌.

(سه‌عدی پیره‌) گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، رایگه‌یاندوه‌” كه‌ ئه‌وانه‌ی داوای پێكهێنانی حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی ده‌كه‌ن، هیچی نوێیان پێ نییه‌ و پێشتر خۆیان له‌ناو حكومه‌ت بوون، ئه‌و باسه‌ی ئه‌وانیش ده‌یكه‌ن سه‌ر ناگرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ رێكبكه‌ون به‌بێ پارتی ناكرێ، چونكه‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ی ئه‌وان باسیده‌كه‌ن پێویستی به‌ ده‌نگی 76 په‌رله‌مانتار هه‌یه‌، ئه‌و كاره‌ش به‌ بێ پارتی ناكرێ.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” پاش ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه‌ له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر روویدا، چه‌ند لایه‌نێك كه‌ ووجودیان نیه‌ له‌ نێوكایه‌یی سیاسی و له‌گه‌ڵ گۆران و كۆمه‌ڵ، داوایی پێكهێنانی حكومه‌تی رزگاری نیشتیمانیان كرد، له‌ كاتێكا به‌شێك له‌و لایه‌نانه‌ خۆیان له‌ نێو حكومه‌ت و په‌رله‌مانن.

Back to top button