كریستیانۆ په‌یامێك ئاڕاسته‌ ده‌كات پاش شكستی دووهه‌میان له‌ لالیگا.

یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، كریستیانۆ رۆناڵدۆ، پاش دۆڕانه‌ سه‌خته‌مه‌یان به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی گیرۆنا له‌ خولی ئیسپانی، ده‌نوسێت” توانایی ده‌روونیمان ئه‌رێنیه‌.

رۆژنامه‌ى سپۆرتى كه‌تالۆنى لێدوانێكى ئه‌ستێره‌ى پرتوگالى و یانه‌ى ریال مه‌درید كریستیانۆ رۆناڵدۆى بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو به‌رامبه‌ر جیرۆنا تووشى شكست هاتن به‌ئه‌نجامى (2-1).
رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه‌” كه‌ دواى ئه‌وه‌ى ناو بژیوان فیكه‌ى كۆتایى یارى لێدا رۆناڵدۆ توره‌ بوو به‌هۆى له‌ ده‌ستدانى سێ خاڵى یاریه‌كه‌.
كریس له‌ لاپه‌ره‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆرى كۆمه‌لایه‌تى ئه‌نستگرام نامه‌یه‌كى دوو ووشه‌ى بڵاو كردۆته‌وه‌و تیادا هاتووه‌ توانایى ده‌رونیمان ئه‌رێنیه‌.

رۆناڵدۆ له‌وه‌رزى ئه‌مسالى خولى لالیگا به‌ئاستیكى خراپ به‌دیار كه‌وتوه‌ و ئه‌مه‌ش واى كردوه‌ هه‌وادارانى یانه‌ى مێره‌نگى نیگه‌ران بن به‌هۆى ئه‌وه‌ى تا ئێستا یه‌ك گۆلى تۆمار نه‌كردووه‌ .

Back to top button