راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا:به‌هێزی عێراق به به‌هێزبوونی كوردستانه‌وه به‌نده
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا جارێکی دیکە پاڵپشتی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتده‌كاته‌وه رایده‌گه‌ێنێت” به‌هێزی عێراق به‌نده به به‌هێزی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
(هێربێرت مەکماستەر) راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە دانیشتنێکی دامەزراوەی بەرگری لە دیموکراسییەکان لە واشتنن روونیکردەوە” كه ئەمریکا عێراقێکی بەهێزی دوور لە هەژموونی ئێرانی دەوێت، له هه‌مانكاتدا ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه بەهێزی عێراق بە بەهێزبوونی هەرێمی کوردستانەوە بەندە.
مه‌كماسته‌ر ئه‌وه‌شی دووپاتكردۆته‌وه” كه ئەمریکا هاوبەشی مێژوویی لە هەرێمی کوردستان هەیە و بەهای ئەو هاوبەشییەش زۆر بەرزە.
مەکماستەر لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باس له كوردستان ده‌كات و به ئه‌وروپای ده‌چوێنێت، و ده‌ڵێت” کاتێك سەردانی شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك دەکەیت، هەست دەکەیت لە یەکێك لە شارەکانی باشووری ئەوروپای.