جۆن مه‌ككین: سه‌رۆك بارزانی كه‌سایه‌تیه‌كی بوێر و رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه و له بیر ناكرێت
سێناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا جۆن مەککین، ستایشی بڕیاری سەرۆك مه‌سعود بارزانی دەکات بۆ واز‌هێنان لە دەسەڵاته‌كانی خۆی و دابه‌شكردنی ده‌ستڵاته‌كانی به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی تری وه‌كو حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری.
لە بەیاننامەیەکدا سێناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا (جۆن مەککین) رایگه‌یاندوه” كه سه‌رۆك بارزانی وەك دەوڵەتمەدارێکی بوێر بڕیاری داوە و پێگەی خۆی بۆ خزمەت بە خەڵکەکەی بەکار هێناوە، هیواش دەخوازێت گواستنەوەی دەسەڵات ببێتە هۆی چارەسەر کردنی گرژییە بەردەوامەکان و رێخۆشکەر بێت بۆ هەڵبژاردنێکی رێک‌و پێك لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی.
مه‌ككین باسی له‌وه‌شكرد” كه بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی گفتگۆ لە نێوان هەولێر و بەغدا و پاراستنی کوردستان لەدژی ئەو هێڕشانەی بەهاوکاریی دراوسێکان دەکرێتە سەریان، هه‌وره‌ها بەردەوامیش دەبین لە پاڵپشتیکردنی کوردستان لەشەڕی ئەو هێزانەی دەیانەوێت ناسەقامگیری لە کوردستان درووست بکەن.
مه‌ككین له كۆتاییدا ئه‌وه‌شی دووپاتكردۆته‌وه”كه خەڵکی هەرێمی کوردستان دۆستی راستەقینەی ئێمەن و شایانی ئەوەن لەم کاتە سەختانەدا ئەمریکا پشتیوانی‌یان لێ بکات.