هاوناز مریهم نیه و پشكنیهكان كۆتایی به زۆر شت هێنا
ئەمڕۆ دادگای بەرایی سلێمانی ئەنجامی پشكنینەكەی هاونازی ڕاگەیاند” كە تێیدا ئەنجامی پشكنینەكە سفر بووە واتا هاوناز مریەم نیە و ئهوهی له پێشوو دهوترا راست دهرنهچوو.
ئەمڕۆ سێ شەممە 31/10/2017 (ئەیاد ئیسماعیل) پارێزەری هاوناز لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند” دادگای سلێمانی بەپشت بەستن بەپشكنینی DNA رێژەی پەیوەندی هاونازی بەو خێزانەی هەڵەبجە بەسفر دەرخستوە، ئەویش پێچەوانەی ئەو ڕێژەیەیە، كە لەسەرەتادا ئاشكراكرابوو”.
پارێزهرهكهی هاوناز ئهوهشی دووپاتكردهوه” كه بڕیارەكەی دادگای سلێمانی بڕیاری گۆتای نیە و بەدواداچونی دیكە بۆ دۆسیەكە دەكرێت.
جێگای ئاماژەبۆكردنە مریەم باروتچیان ئەو كچەیە كە لەكیمیابارانی هەڵەبجەدا لە 16ی ئازاری 1988 دا، تەمەنی تەنها هەشت مانگ بووە و لە خێزانەكەی دابڕاوەو لەڕۆژی 3-5-2015 هاوناز گەڕاوەتەوە پارێزگای هەڵەبجە و بەشوێن ناسنامە و خێزانەكەیدا دەگەڕێت و دواتر پشكنین دی ئێن ئەی بۆدەكرێت كە ئایا هاوناز مریەمە یاخود نا، ئەمڕۆ بەگوێرەی دویان پشكنین دەوترێت هاوناز مریەم نیە.