بیرتان دێت له‌كه‌یه‌وه ده‌لێن هێز چۆته ده‌روازه‌كانی سنور، ئه‌مجاره‌ش هه‌روایان گووت به‌ڵام هه‌روه‌كو جارن درۆ ده‌رچوو
له‌پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری باڵێكی یه‌كێتی له كه‌ركووك و فرۆشتنی ئه‌و شاره، هه‌موو رۆژ میدیا هاوبه‌شه‌كانی ( عێراق و ئێران و توركیا و سلێمانی) هه‌واڵی چوونی هێزی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسداران و سوپای عێراقی، بڵاو ده‌كرێته‌وه، بۆ ده‌روازه‌ی سنوره‌كانی ئیبراهیم خه‌لیل و حاجی ئۆمه‌ران”.
ئه‌مه‌ش وای كردووه به‌رده‌وام میدیاكانی باڵی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، به‌به‌رده‌وام كامیرامانێكیان له‌سه‌ر سنور بێت، بۆ خسته رووی وێنه و ڤیدیۆكان كه هیچ هێزێك له‌و ده‌روازه سنوره نیه، له‌و باریه‌وه، چاودێرانی سیاسی ده‌لێـ” پیاو شه‌ڕم له‌خۆی ده‌كاته‌وه، كاتێك میدیا ئه‌و هه‌موو درۆیه بكات”ئه‌رێ ده‌ست له‌و درۆیه هه‌ڵناگرن ئێ دهدرۆیه “.
عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل، راگه‌یاند: “هیچ حاڵه‌تێكی نائاسایی له ئیبراهیم خه‌لیل نییه، هیچ سه‌ربازێكی عێراقی نه‌هاتووه‌ته سنوور و ته‌نها چه‌ند به‌رپرسێكی سه‌ربازی عێراقی به هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانیان له‌ناو توركیا چوونه‌ته ئه‌و شوێنه و ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبێلی خۆیشیان پێ نه‌بووه‌و هیچ شتێك رووی نه‌داوه”.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان”تاوەكو ئێستا هیچ هێزێكی عێراقی نەچووەتە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیلەوە، ئەگەر شتێكی وەها هەبێت یان هێزێك بچێتە سنوورەكە ئەوا راستەوخۆ من ئاگاداردەكەنەوە”. جەختی لەوەش كردەوە كە هاتووچۆ لەو دەروازە سنوورییە وەكو رۆژانی پێشوو بەردەوام و ئاسیاییە.