پیلانگێری به‌غدا بۆ هێرش كردنه سه‌ر سلێمانی ئاشكرا ده‌بێت
وابرایاره به‌غدا له‌رێگای چه‌ند كه‌سێك و ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنه‌وه، هه‌وڵی خۆپێشاندان بدات له‌سلێمانی و دوا ئه‌وه‌ش به‌غدا به بایاننامه‌یه‌ك ره‌وایه‌تی بدات به چوونی هێز بۆ كۆنترۆڵكردنی سلێمانی، ئه‌و پیلانه‌ش له‌لایان چه‌ند میدیایه‌ك به‌رێوه ده‌چێت( په‌یام ، كه‌ی ئێن ئێن، ئێن ئارتی) باڵی خیانه‌تی یه‌كێتی كه ده‌ستی له فرۆشتنی كه‌ركووك هه‌بوو”.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی رایده‌گه‌ێنێت، بەغدا بەدوای بیانوو بۆ تێکدانی دۆخی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان دەگەڕێت، بەڵام نییەتەکەی نایەتەدی، چونکە خەڵکی کوردستان بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەوەنین عێراق بەیاننامە دەربکات و گوایە پارێزگاری لە خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەکات، چونکە ئەگەر ئەوان لەخەمی گیانی گەنجانی کوردستانن، نەدەھاتن داگیرکاری بکەن”.
نوری حمه عه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە عێراق دەمێکە دەیەوێت کارتی ناوخۆ لەدژی کوردستان بەکار بھێنێت، ئەوەش لە پێناوی دروستکردنی پشێووییە،گوتیشی: “داوا لە خەڵکی ھەرێمی کوردستان و ھێزە سیاسییەکان دەکەم کە ناوماڵ و یەکڕێزی خۆیان بپارێزن، چونکە نییەتێکی خراپ ھەیە”.
نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی شاری سلێمانی سۆران سێوکانی، رایده‌گه‌ێنێت” بەیاننامەی عەبادی لەڕووداوەکەی پەرلەمان دەرخەری ئەوەیە کە بەغدا دەیەوێت دەرگایەک بۆ ھاتنە ناوەوەی کوردستان بدۆزێتەوە، گوایە بەبیانووی پاراستنی گیانی خەڵک ئامادەیە پارێزگاری لە خەڵکی کوردستان بکات، بەڵام بەغدا دەیەوێت چۆن لە کەرکووک ئەوەی ویستی لە شارەکانی دیکەش بۆی دەست بدات،ئەوەشی روون کردەوە: “پیلانەکە لە دەرەوەی عێراقەوە داڕێژراوە، ئامانج لێی لێدانە لەناوخۆی کوردستان، بۆیە دەبێت ھێزەکان ئاگاداربن لە نیەتی خراپی بەغدا”.