سلێمانی هه‌ر له پاش بڕینی بودجه ئاماده ده‌كرێت بۆ داگیركردن
نووسه‌ر و چاودێرانی سیاسی، پێیان وایه بڕینی مووچه و بودجه‌ی كوردستان له لایانی مالیكیه‌وه، سه‌ره‌تا ده‌ستپێكردنی یاریه‌كانی ئه‌مرۆن كه له‌كوردستان دا ده‌گوزه‌رێت و هیچ په‌یوه‌ندی به ریفراندۆمه‌وه نیه، ئه‌م ده‌نگۆیانه‌شی كه ده‌لێن له ئه‌نجامی ریفراندۆم ئه‌مه هاتۆته كایه‌وه، ئه‌مه‌ش جۆڕێكه له و هه‌ڵمه‌تانه‌ی كه ره‌وایه‌تی ده‌ده‌ن به داگیركردنی سلێمانی، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی به‌تاواوی ته‌سلیم بن بۆ سوپای عێراقی و حشدی شه‌عبی و سوپای پاسداران”.
چاودێرێكی سیاسی پێی وایه دۆخه‌كه ئێستا زۆر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر مه‌ترسیدار تره، چونكه له‌ئێستادا قۆناغی دووه‌می له‌ناو بردنی كوردستان ده‌ستی پێكرد، كه لهناوهخۆوه ئه‌م هه‌وڵه ده‌ستی پێكرد، به‌وه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌تا بڕینی مووچه و بودجه، كوردستان له سلێمانی ئاراسته‌ی خه‌ڵكیان به‌ئاراسته‌ی دژایه‌تی كورد و ره‌مزه‌كانی كوردستان برد له نه‌فره‌ت كردن له ئاڵا و كورد و حكومه‌ت و پێشمه‌رگه، ئه‌مه‌ش له پاڵ بڕینی مووچه و بودجه دا ره‌وایه‌تی پێدرا”.
هه‌وره‌ها چاودێرانی سیاسی پێیان وایه ئێستا خه‌ڵكی سلێمانی به‌ته‌واوی ئاماده كراوه له‌وه‌ی ته‌سلیم به هه‌ر هێزێك بێت ته‌نها مووچه و بودجه‌یان بۆ بهێنێت، به‌مه‌ش ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه بۆ ته‌سلیم بوون، هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی ده‌شلێن” له پیلانی له‌ناو بردنی كوردستان سێ قۆناغ روون هه‌یه، یه‌كه‌م قۆناغی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه ئه‌مه جێبه‌جێ كرا، قۆناغی دووه‌م له‌ناو بردنی هه‌ولێر كه ئه‌مه له به‌رگری پێشمه‌رگه شكه‌ستی هێنا ئێستا پیلانی به‌دیل هه‌یه، كه ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر سلێمانی جێبه‌جێی بكه‌ن”.
له‌و باره‌یه‌وه چه‌ند سیناریۆیه‌ك بۆ داگیركردنی سلێمانی ئاشكرا ده‌بێت، ئه‌ویش له‌زاری راوێژكاری خامه‌نه‌یی و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، ئاشكرا ده‌بێت، ئه‌ویش راپه‌رینی سه‌رتاسه‌ریه، كه مه‌به‌ست له‌و قسه‌یه ته‌نها سلێمانیه، ئه‌مه‌ش ئاماده‌كاری بۆ ده‌كرێت، له رێگای راگه‌یاندنه‌كانی ( په‌یام و ئێن ئارتی و كه‌ی ئێن ئێن و میدیاكانی باڵی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری فرۆشتنی كه‌ركووك)”.
پیلانه‌كه به‌م شێوه‌یه له سلێمانی خۆپێشاندان ده‌كرێت، ئاسایش رووبه‌رووی خۆپێشاندان ده‌بێته‌وه، عه‌بادیش به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه كه هێز بنێرن بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و به‌م شێوه‌یه سلێمانیش داگیر ده‌كرێت ئه‌م پیلانه له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو ده‌چێته واری جێبه‌جێ كردن.