جه‌لیل گادانى :ئه‌وه‌ى بارزانى كردى ده‌ستكه‌وتێكى مێژووى و جێگه‌ى شانازییه‌

 
“جه‌لیل گادانى ” كه‌سایه‌تى سیاسى و دیارى ڕۆژهه‌لاتى كوردستان له‌ چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فیزیۆنیدا له‌ كه‌ناڵى كوردستان 24 ده‌ڵێت :” مه‌سعود بارزانى به‌ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆى كوردستان ، خواستى كوردى به‌ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى گه‌یاندووه‌ ، ئه‌وه‌ى بارزانى كردى ده‌ستكه‌وتێكى مێژوى و جێگه‌ى شانازییه‌ ، ئیستاش بارزانى وه‌كو كه‌سایه‌تیه‌كى نه‌ته‌وه‌یی ده‌توانێت ڕۆڵى خۆى بگێرێت “.
 
هه‌روه‌ها “گادانى ” كه‌سایه‌تى دیارو سیاسى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌شڵێت :” ئاماده‌یی و نه‌خشه‌یه‌ك كێشراوه‌ بۆ تێكدانى نێوماڵى كوردو ئه‌و فیدرالیزمه‌ى كه‌ سالانێكه‌ چه‌سپێنراوه‌ هاتونه‌ته‌ مه‌یدان و به‌ عاله‌مى ئاشكرا شه‌ڕبه‌ كورد ده‌فرۆشن ، به‌داخه‌وه‌ نێوماڵى كوردیش یه‌كده‌نگ و یه‌كڕه‌نگ نییه‌ ، ئه‌و خیانه‌ته‌ى كه‌ركوكیش ڕوداوێكى له‌بیرنه‌كراوه‌و ڕووڕه‌شى بۆ ئه‌وانه‌ى ئه‌و پلانه‌یان گێڕاو به‌ ده‌ستى خۆیان دوژمنیان هێنایه‌ ناو كه‌ركوك”.
 
Back to top button