شاخه‌وان عه‌بدوڵا : بڕیاره‌كانى حكومه‌تى عێراق و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وه‌ك بڕیاره‌كانى سه‌رده‌مى به‌عس ده‌یبینین
“شاخه‌وان عبدوڵا” ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاساى و به‌رگرى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایگه‌یاند :” ئه‌و پێشنیاره‌ى كه ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه خرایه ده‌نگدانه‌وه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، پێشنیارى حه‌سه‌ن تورانى سه‌ربه‌به‌رى توركمانى یه ،ئامانجیشیان ئه‌وه‌یه كه باره‌گاكانى هێزه‌كانى ئاسایش له كه‌ركوك نه‌كرێنه‌وه ، وه‌ڵامى منیش بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌یه ، چۆن ئێمه كه‌له 2003 چوینه‌ناو كه‌ركوكه‌وه و ئه‌وكات ئه‌مریكیه‌كان چه‌كیان ده‌كردین و هه‌ڵسوكه‌وتى خراپیان له‌به‌رامبه‌ر كارمه‌ندانى ئاسایش ده‌نواند ، به‌ڵام دواتر ڕه‌وشه‌كه گۆڕاو كورد بووه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له رووى ته‌ناهییه‌وه “.
“شاخه‌وان عه‌بدوڵا” ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه ” هه‌ربڕیارێك دژ به كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانى دیكه‌ى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان له دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه بدرێت ، پوچه‌ڵه‌و هیچ شه‌رعییه‌تێكى نییه و ڕۆژێكیش دێت ئه‌و بڕیارانه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه ، چونكه له‌و ناوچانه‌دا ڕیفراندۆم ئه‌نجام دراوه‌و خه‌ڵك ده‌نگى به سه‌ربه‌خۆى و جیابونه‌وه له عێراق داوه ، بریاره‌كانى حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دژ به كه‌ركوك ، وه‌ك بریاره‌كانى سه‌رده‌مى به‌عس ده‌یبینین و هیچ گرنگییه‌كى نییه لامان “.