بزوتنه‌وه‌ى گۆران داواى وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى پارێزگاى سلێمانى ده‌كات
“ڕێبوار ئه‌حمه‌د ” سه‌رۆكى فراكسیۆنى بزوتنه‌وه‌ى گۆرشان له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕایگه‌یاند :” فراكسیۆنى گۆران به نوسراوى فه‌رمى داوایان له پارێزگاى سلێمانى كردووه بۆ وه‌رگرتنى پۆستى پارێزگاى سلێمانى له‌لایه‌ن ( هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ) كه كاندیدى بزوتنهوهكهیانه بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته “.
سه‌رۆكى فراكسینۆى گۆران له پارێزگاى سلێمانى ڕاشیگه‌یاند ” ئه‌مرۆ سێ شه‌مه 31ى تشرینى یه‌كه‌مى 2017 پاڵپشت به بڕیارى ژماره (11) ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى كه ده‌نگى له‌سه‌ر درابوو تایبه‌ت به وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى پارێزگاى سلێمانى كه پشكى گۆڕانه نوسراومان ئاراسته‌ى پارێزگا كردووه ، پێویسته پارێزگاى سلێمانیش نوسراو ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بكات و وه‌زاره‌تى ناوخۆش نوسراو بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ده‌نێرێت و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش فه‌رمانى ده‌ستبه‌كاربوونى (هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر) ده‌رده‌كات “.
به‌پێى ڕێكهوتنى نێوان یه‌كیتى و گۆران له ساڵى 2014 وه وابڕیاربوو كه دوو ساڵى یه‌كه‌مى پۆستى پاریزگاى سلێمانى له لایه‌ن ( ئاسۆ فه‌ره‌یدون ) له پشكى یه‌كیتى به‌ڕێوه‌برا و دواتریش به پێى ڕێكهوتنى نێوانیان ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌و ( سه‌ردار قادر ) له پشكى گۆران كرایه پاریزگاى سلیمانى و دواى سالێك ئه‌ویش ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌و ،له ئێستادا پۆستى پارێزگاى سلێمانى له لایه‌ن ( عومه‌ر قه‌ڵادزه‌یی) له پشكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌برێت .