به‌پێی پرۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی 2018ی عێراق هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوه‌شایه‌وه
به‌پێی بودجه‌ی پێشنیاز كراوی 2018ی عێراق كه وابریاره ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكرێت، له‌وێشه‌وه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كرێت و بریاره له‌په‌رله‌مانی عێراقیش په‌سه‌ند بكرێت، له‌و پرۆژه‌كه‌دا ناوی هه‌رێمی كوردستان سڕاوه‌ته‌وه، ناوی حكومه‌تی پارێزگاكان هاتووه، به‌مه‌ش هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی 2018 كۆتایی پێ دێت”.
له‌و باره‌یه‌وه په‌رله‌مانتارانی كورد له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنن، بەپێی پرۆژەیاسایەكی نافەرمی بودجەی پێشنیازكراوی 2018 ی عێراق، بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لە 17% بۆ لە 12.6% كەمكراوەتەوە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”سێشەممەی داهاتوو ئەو پرۆژەیە دەچێتە ئەنجوومەنی وەزیران و دەبێت وەزیرە كوردەكان، ئەوەندەی بۆیان بكرێت رێگری لەو كارە بكەن، بۆ ئەوەی ئەو پرۆژەیە نەبێتە پرۆژەیاسای پەسندكراوی ئەنجوومەنی وەزیران، چونكە لەوێ تێپەڕی دەستكاریكردنی لە پەرلەمان ئاسان نابێت”.
هه‌روه‌ها باس لە مەترسییەكی ئەو پڕۆژەیاسایە ده‌كرێت ، بەوەی لە هەندێ شوێندا ناوی حكومەتی هەرێمی كوردستانی نەهێناوە، لەبری ئەوە نووسراوە “حكومەتی پارێزگاكانی كوردستان، ئەوەش “پێچەوانەی دەستووری عێراقە، چونكە لە دەستووردا ئێمە خاوەنی هەرێمێكی دانپێدانراوین، بۆیە ئەوە پێچەوانەی دەستوورە”.