پارتی لەسەر دۆخی یەكێتی هاتە سەر خەت

خواكوڕك
ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند تاوەكو ئێستا پارتی بریاری ئەوەی نەداوە كە مامەڵەی فەرمی لەگەڵ كامە ناوەند دەكات، دەلێت ناوەندی بریار یان باڵی دەسترۆیشتووی یەكێت.
 
 سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، چاوەڕوانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی دەکەن و مەکتەبی سیاسیی ئەو بڕیارە دەدات.
 
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوە کرد، پارتی دیموکراتی کوردستان هیوای ئارامی بۆ دۆخی هەرێمی کوردستان دەخوازێت.
Back to top button