ڕێگە نادرێت حەشد لە كەركوك و ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم بارەگا بكاتەوە

سەرچاوەیەك لە پارلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات كە ڕێگە بە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی نادرێت لەناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم بارەگا بكەنەوە.
ئەم هەنگاوە دوای ناڕەزایی هاونیشتمانیانی دانیشتوی ئەو ناوچانە هات كە پارلەمانی بەغدادی ناچار كرد بە زۆرینەی دەنگ بڕیار لەسەر ئەو پرسە بدەن.
دوای خیانەتە گەورەكەی شانزەی ئۆكتۆبەری سێ كوچكەی هێرۆـ پاڤێڵ ـ لاهور میلیشیاكانی حەشد توانیان كەركوك و دوبز و زۆرێك لەو ناوچانە داگیر بكەن و دەیان هاوڵاتی سڤیلی كورد بكوژن و ماڵ و دوكانەكانیان تاڵان بكەن.

Back to top button