كوردستان: گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هەولێری بۆ بەغدا راگرت
دوای ئەوەی لە فرۆكەخانەی بەغدا, حكومەتی عێراق چەند كارمەندێكی فڕۆكەخانەی هەولێری دەست بەسەركرد, وەك كاردانەوەیەك, ئەمشەو گەشتە ناوخۆییەكان بۆ بەغدا راگیران.
بە گوێرەی زانیاری ژمارەیەك لەو گەشتیارانەی ئەمشەو گەشتیان هەبووە بۆ بەغدا، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاگادار كراونەتەوە كە گەشتەكانیان دوا دەكەوێت.
یەكێك لە هاووڵاتیان، كە بڕیار بوو كات 9:00 فڕۆكەكەی بەرەو بەغدا هەڵفڕێت، بە كوردستان 24ی راگەیاند، بە هۆی ئەوەی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا فەرمانبەرانی فڕۆكەخانەكە مانیان گرتووە، گەشتەكەیان دوادەكەوێت.
تا ئێستا وادەی دەستپێكردنەوەی گەشتەكان رانەگەیەندراوە.