فەرەنسا: هەنگاوی تێكدەرانەی ئێران جێی قبوڵ نیە,لە بەرژەوەندی فەرەنسا و ناوچەكەدا نییە
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، هەنگاوی تێكدەرانەی ئێران لە بەرژەوەندی فەرەنسا و ناوچەكەدا نییە.
رۆژی سێشەممە 31-10-2017، ژان ئیڤ لودریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە كۆبوونەوەیەك لە ئەنجوومەنی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند “چالاكییە تێكدەرانەكانی ئێران لە ناوچەكەدا جێی قبوڵ نییە و دەستێوەردانەكانی ئێران و سەپاندنی هەژموونی ئەو وڵاتە جێی پەسند نییە”.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گوتی “هەڵسوكەوتی ئێران دژی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و فەرەنسایە و ئەم هەڵسوكەوتە هەڕەشەیە بۆ ناوچەكە”.
لە بەشێكی دیكە قسەكانی سەبارەت بە رێككەوتنی چەكی ئەتۆمی رایگەیاندووە “ئێران نابێ دەستی بە چەكی ئەتۆمی بگات و رێككەوتنی ئەتۆمی ئەم ئامانجە تا 10 ساڵی داهاتوو گەرەنتی دەكات”.