نەوشێروان مستەفا یەكێتی لەت و پەت كرد
خواكوڕك
ئەمرۆ باڵی بەرهەم ساڵح و كۆسرەت رەسوڵ ناوەندی بریاری یەكێتیان راگەیاندوو و لە بەیاننامەیەكدا چەندین خاڵیان لەسەر باڵی دەسترۆیشتووی یەكێتی ئاشكرا كردوو، چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە نەوشێروان مستەفا تاوانیاری سەرەكیە لە دوو لەت كردنی یەكێتی.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە رێكەوتنی یەكێتی و گۆڕان بۆ لەت و پەت كردنی یەكێتی بوو لەناوەخۆی ئەو حزبە، ئەو رێكەوتنەش بەئامانج كراوە، زیاتر بۆ پشگیری باڵێك بووە بۆ لەناو بردنی باڵێكی تر، بۆیە تاوانباری سەرەكی نەوشێروان مستەفایە.