فراكسیۆنه‌ شیعه‌كان له‌ رێگای عه‌بادییه‌وه‌ ده‌یانه‌وێ گورزی سه‌ربازی له‌ په‌كه‌كه‌ بوه‌شێنن

لایه‌نه‌ عه‌ره‌بییه‌ شیعه‌كان له‌ په‌رله‌مانی عێراق، له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه‌ هه‌ردوو ووڵاتی توركیا و عێراق پێكه‌وه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌ و له‌ سنوره‌كان وه‌ده‌ریان بنێن.

 پێنج فراكسیۆنی په‌رله‌مانی عێراق داوایان لەسەرۆك وەزیران كردووە، هێزەكانی پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكان بە هاوكاری توركیا دەربكرێن، لەمبارەیەوە (حەیدەر فوئاد) نوێنەری فراكسیۆنی ئیسلاح لە په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندوه‌” كه‌ عێراق دەبێت بۆ شەڕی دژ بە پەكەكە یارمەتی توركیا بدات.

نوێنەری فراكسیۆنی ئیسلاح لە په‌رله‌مانی عێراقئه‌وه‌شی دووپاتكردۆته‌وه‌” كه‌ ده‌بێت دەوڵەت كۆنترۆڵی هەموو سنوورەكان لە دەست بگرێت و مۆڵەت بەو گرووپانە نەدات كە ناوچەكە ناسەقامگیر بكەن، پێشی وابوو كە پەكەكە لە دژی عێراق هەنگاوی گوماناوی ناوە، ئەمەش دەبێتە هۆی شەڕێكی ناوخۆیی گەورە، دەبێت بە هاوكاری توركیا دژایەتی ئەم گروپە بكرێت.

هەروەها فراكسیۆنی حیكمە، ئەحرار، دەوڵەتی یاساو بەرەی نیشتمانی داوایان كردووە كە دەوڵەتی عەبادی دژی هێزەكانی پەكەكە هاوكاری توركیا بكات و پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ ئەنقەرە قووڵ تر بكاتەوە.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ هه‌فته‌كانی پێشوو عه‌بادی دژایه‌تی خۆی بۆ هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ نیشاندابوو، له‌ ئێستاشدا له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ ئه‌وكاره‌ دژ به‌ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ن.

 

Back to top button