دووكان له رووداوێكی نامۆ دوو لاو ده‌كوژرێ و دووی تریش بریندار ده‌بن
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له بڵاوكراوه‌یه‌كدا له باره‌ی رووداوێكی ته‌قه‌كردن له شارۆچكه‌ی دوكان رایدهگهێنێت” بەهۆی دەستڕێژی گولەوە لە قەزای دوكان، چوار هاوڵاتی بوونەتە قوربانی.
بەپێی بڵاوكراوەیەكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی، دوێنێ شه‌و 31/10/2017 لە گوندی (چۆم بڵاخ) ی سەربە قەزای دوكان دەستڕێژی گولە لە چوار هاوڵاتی كراوەو بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوەو دوانەكەی تریشیان برینداربوون، له ئێستادا له ژێر چاودێری چری پزیشكدان له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شاری سلێمانی.
ئاماژەی بەوەش كردووە، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی دوو كوژراوەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كران و بریندارەكانیش گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتن.
له ئێستاشدا پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه” كه لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌درێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و به سزاگه‌یاندنیان.