سلێمانی..له‌به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی خه‌ڵكی دوزخورماتوو خۆپیشاندان ده‌كه‌ن
ئاواره‌كانی قه‌زای دووزخورماتوو له شاری سلێمانی له‌به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و داوای سزادانی ئه‌و گروپه ده‌كه‌ن كه ده‌ستیان هه‌بوو به هێنانی حه‌شد بۆ شاره‌كه‌یان و ئاواره‌بوونی ئه‌وان.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك)، بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1/11/2017 له شاری سلێمانی له‌به‌رده‌م باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له شاره‌كه، ئاواره‌كانی قه‌زای دوورزخورماتوو، گردبوونه‌وه‌یه‌ك سازبكه‌ن و داوا له یه‌كێتی بكه‌ن كه چۆن شاره‌كه‌یان راده‌ستی حه‌شد و گروپه‌كانی تر كرد له رێگای تاقمێكی نێو یهكێتهیهوه ئاواش شاره‌كه وه‌ربگرنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه بگه‌ڕێنه‌وه نێو شار و حاڵ و ماڵی خۆیان.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” له 16ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌م ساڵ، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به هاوكاری سوپایی پاسدارانی ئێران، له رێگای باڵێكی نێو یه‌كێتیه‌وه، توانیان ته‌واووی شاری كه‌ركوك و دووزخورماتوو داگیر بكه‌ن و به‌سه‌دان هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی سلێمانی و هه‌ولێر بوون.