چهند نهێنیهك ئاشكرا دهبێت تێكشكاندنی پیلانی 16ی ئۆكتۆبهر و فرۆشتنی كهركووك چۆن كرا؟

رووداوهكانی فرۆشتنی كهركووك و پیلانی شهڕی براكوژی و ههوڵدان بۆ گرتنی ههولێر و چهند رووداوێكی تر ئاشكرا دهبێت، نووسهر و رۆژنامهنووس نیاز حاجی لهوتارێكی دا كۆی پرۆسهی پیلانگێریهكهی خیانهتی 16ی ئۆكتۆبهر و چۆنیهتی جێبهجێ كردنی پیلانهكان ئاشكرا دهكات، له ژێر ناونیشانی (بۆ پیلانە شومەکەی ۱٦ی ئۆکتۆبەر تاکۆتایی نەتوانرا جێبەجێ بکرێ) دهنووسێـ”ئەوەی لە ۱٦ی ئۆکتۆبەر بینیمان و رویدا، بەشێکی بچوکی پیلان و خیانەتەکە بوو ، پیلانەکە وا دارێژرابوو کە دەبوایە بە ۲٤ کاتژمێر کەرکوک و هەولێر بە خێرایی و بەیەکەوە داگیربکرێن ، بەجۆرێک کە ئەمەریکا و هاوپەیمان توشی ئەمری واقع بکەن ، کاتی ئەنجامدانی پیلانەکەش لە رۆژێکدا بوو کە ئەو رۆژە و رۆژی دواتر لە ئەمەریکا پشوو بوو”.
نیاز حاجی له وتارهكهی دا باسه له دوو جۆڕ پیلانگێر دهكات و دهنووسێـ”پیلانەکە بە دوو جۆر دارێژرابوو ، واتا پلانی A و B بوو، ههروهها دهنووسێـ”پلانی A بریتی بوو لەوەی کە هەر لە دوکان بارزانی و مەکتەب سیاسیەکانی یەکێتی دەست بەسەر بکرێت بەڵام ئەوە نەتوانرا جێبەجێ بکرێت چونکە هێزێکی باش لەگەڵ بارزانی رۆیشتبوون بۆ کۆبونەوەکە، پلانی B دوای تەواو بونی کۆبونەوەی دوکان بەچەند کاتژمێرێک جێ بەجێ کرا ، پلانەکە بەم شێوەیە داریژرابوو، بۆئەوەی هاوپەیمانان هیچیان پێ نەکرێ ، پیلانەکە وابوو کە بەبێ شەر کەرکوک رادەستی حەشدی شەعبی بکرێ ، ئەوەبوو هێزەکانی کۆسرەت رەسوڵ لەسنوری تازە بەرگریەکی قارەمانانەیان کرد و پیلانی رادەستکردنی کەرکوک بۆ حەشدی شەعبی ٦ سەعات دواکەوت . دواتر فەرمانێک لەلایەن لاهور جەنگی و پاڤێل و ئاسۆ مامەند و وەستارەسوڵ و لیوا مەریوان بەرپرسی هێزەکانی پشتیوانی دەرکرا کە هێزەکانیان لەسەنگەرەکان پاشەکشێ بکەن و بچنە ناوچەی قەرەهەنجیر و ناوچەی شوان گوندی سەقزلی لەسەر رێگای هەولێر پردێ تا دوای رادەستکردنی کەرکوک ئەگەر پارتی هێزی نارد ئەوا لە دواوە لێیان بدرێت”.
ههروهها ئهو نووسهره له نووسینهكهی دا باس له هێرشی سهر ههولێر دهكات و دهنووسێـ”دواتر چەند هێزێکی دژە تیرۆرو حەشدی شەعبی لە دوو میحوەرەوە هێرش بۆ هەولێر ئەنجام بدەن، کاردانەوەی جەماوەری بەشەرەفی کەرکوک و خۆبەخشەکان گرفتی بۆ پاشەکشەکە دروست کرد و وای کرد پاشەکشەکە وەک ئەوەی پیلانی بۆ کێشرابوو جێ بەجێ نەکرێت .
له بهشی دووهمی پیلانهكه و گرفتی بهردهمی نیاز حاجی له نووسینهكه دا دهنووسێـ” بۆ بەشی دووەمی پیلانەکە گرفتی سەرەکی، بوونی ئەو هەموو خۆبەخشە بوو کە تەواوی رێگاکانیان گرتبوو ، بە ئاسانی نەدەتوانرا هێزەکان جولە پێبکەن هەر بۆیە بەیانیەکەی ( ئاسۆ مامەند ) هاتە ناو خەڵکەکە و داوای کرد کە بچنەوە ناو ماڵی خۆیان ، بەتەحدید ئەو رستەیەکی بەکارهێنا( ئەو گردبونەوە و قەڵەباڵەغیانە رێگری لە جوڵەپێکردنی هێزەکان دەکەن و کارێکی خراپە ).
ئهو نووسهره باس له هۆكاری شكهستهكانی پیلانهكه دهكات و دهنووسێـ” قەڵەباڵغی و بونی خۆبەخشەکان چەند کاتژمێرێکی تر پیلانەکەی پەکخست ، (((بەڵام ئەوەی بەیەکجاری پیلانەکەی پەکخست کە نەتوانن پیلانەکە جێ بەجێ بکەن لە ۲٤ی کاتژمێری یەکەمدا ئاوارەبوونی خەڵکی کەرکوک بوو بەجۆرێک کە تەواوی ڕێگاکان گیران و دەرفەتی جوڵە پێکردنی هێزەکان بونی نەما ، هەرچەندە زۆر هەوڵیاندا خەڵکەکە کەمتر بەرەو هەولێر بێن تا ئەو هێزەی کە پاشەکشەیان کردبوو و لە چەند مەزرەعەیەکی گوندی سەقزلی و رێگای شوان کۆکرابونەوە بتوانن جولە بکەن بەرەو پردێ بەڵام ئەوەشیان بۆ نەکرا ))) ، بۆ شەوی دواتر ویستیان دوبارە پیلانەکە جێبەجێ بکەن ، ئەوە بوو چەند هێزێکی دژە تیرۆر و هێزەکەی ئاسۆمامەند و حەشدی شەعبی و پۆلیسی ئیتیحادی بە دوو ئاراستەی پردێ و تەقتەق جولەیان پێ کرا ، بەڵام لەناو کەرکوک دۆخەکە تێکچوو وترسی ئەوە دروست بوو کە کەرکوک لەلایەن خۆبەخشەکانەوە بکەوێت ئەوەبوو چەند ئۆتۆمۆبیلێکی سەربازیش سوتێنران بۆیە نەیانتوانی بۆ شەوی دوەمیش پیلانەکە جێبەجێ بکەن .