بكوژى ڕوداوه‌كه‌ى دوێنێى قه‌زاى دوكان ده‌ستگیر كرا
دوێنێ سێ شه‌مه به‌روارى 31ىتشرینى یه‌كه‌مى 2017 له گوندى (چوم بڵاخ) ى سه‌ربه‌قه‌زاى دوكان له پارێزگاى سلێمانى ئۆتۆمبێلێكى نه‌ناسراو ده‌ستڕێژى گوله له ئۆتۆمبێلێكى تر ده‌كات كه چوار سه‌رنشینى تێدایه .
ئه‌مرۆ چوار شه‌مه 1ى11ى 2017 رائیدى مافپه‌روه‌ر ( ئیقبال محه‌مه‌د ) گوته‌بێژى پۆلیسى قه‌زاو ناحیه‌كانى سلێمانى له ڕِاگه‌یه‌نراوێكێدا ده‌ڵێت :” دواى گه‌یشتنى هێزه‌كانى پۆلیس و لێكۆلینه‌وه‌ى وورد تونرا له ماوه‌یه‌كى كه‌م دا بكوژ‌و برینداركردنى ئه‌و چوار سه‌رنشینه‌ى دوێنى كه له روداوه‌كه‌ى قه‌زاى دوكان بریندار بووبون ده‌ستگیربكرێت “.
به ووته‌ى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ” بكوژه‌كه ته‌مه‌نى 23 ساڵه‌و هۆكارى ڕوداوه‌كه‌ش به‌هۆى شه‌ڕێكه‌وه ڕویداوه‌و په‌یوه‌ندى به دوژمنایه‌تیه‌وه نییه بكوژه‌كه دانى ناوه به تاوانه‌كه‌یدا و به‌پێى ماده‌ى (406) له‌یاسایی سزادانى عێراقى به‌ند كراوه “.