توركیا و عێراق به‌ پلانێكى هاوبه‌شه‌وه‌ روبه‌روى په‌كه‌كه‌ ده‌بنه‌وه‌

“ئیبراهیم كاڵن ” گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى توركیا تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر ڕێكه‌وتنى نێوان (عیراق و توركیا ) كه‌ پلانێكى هاوبه‌شیان به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ دژى پارتى كرێكارانى كوردستان .
 
ئه‌مرۆ چوار شه‌مه‌ 1ى11ى 2017 گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى توركیا ڕایگه‌یاند ” ئیمه‌له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ڕێكه‌وتووین بۆ ئه‌وه‌ى خاكى عێراق له‌ چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ پاك بكه‌ینه‌وه‌ هه‌روه‌ك چۆن چه‌كدارانى داعشیان له‌ عێراق ڕاماڵى “.
 
“ئیبراهیم كاڵن ” له‌ درێژه‌ى قسه‌كانیدا نیگه‌رانى وڵاته‌كه‌ى سه‌باره‌ت به‌ بانگێشتكردنى شاندى كوردى سوریا بۆ گفتوگۆكانى سوچى روسیا ده‌ربڕى و گوتى :”توركیا به‌شدارى كورد له‌ دانوستانه‌كانى سوچى ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و بانگێشتنامه‌كه‌ى ڕوسیا به‌ به‌شداریكردنى كوردانى سوریا له‌ دانوستانه‌كانى سوچى قبوڵكراو نییه‌ “.
 
شایه‌نى باسه‌ هه‌ر ئه‌مرۆ چوارشه‌مه‌ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا بنكه‌و باره‌گاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان ( په‌كه‌كه‌) یان له‌ گه‌لى (موغارێ) و چیاى (خواكوڕك) له‌ ده‌ڤه‌رى برادۆستى سنورى شاره‌دێى سیده‌كان ى سه‌ربه‌قه‌زاى سۆران بۆردومان كرد .
Back to top button