ئه‌ردۆگان سوپاسی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ده‌كات له‌باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، ئه‌ردۆگان نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی كردووه، تێدا سوپاسی هه‌ڵوێستی عێراقیانه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌ی كردووه له‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانیان پاشه‌كشه پێكردوه، كه‌ركووكیان راده‌ستی سوپای عێراقی كردووه، له نامه‌كه‌شدا توركیا به بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ده‌لێت هاوكاری و هه‌ماهه‌نگ بن له‌وه‌ی كه‌ركووك بكرێته فیدراڵی له‌ناو عێراقی یه‌كپارچه‌دا”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار و نزیك له بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی به‌خواكوڕكی راگه‌یاند له‌لایان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆككۆماری توركیا، نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كراوه، كه تێیدا سوپاسی كردوون له راده‌ست كردنی كه‌ركووك، پێشی راگه‌یاندوون، كه ده‌بێت هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن، له‌وه‌ی كه‌ركووك بكرێته هه‌رێمێكی فیدراڵی له‌ناو عێراقێكی یه‌كپارچه‌دا و هاوكاربن له‌و پرۆژه‌یه‌دا كه پرۆژه‌ی مام جه‌لالیش بووه، كه له‌ناو هه‌رێمه‌كه‌دا به‌پێی پێكهاته‌كان 32 و به 32 دابه‌ش بكرێت”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه تاوه‌كو ئێستا ئه‌و نامه‌یه له‌ئاستی راگه‌یاندنه‌كانی ناوه‌خۆ و عێراقدا ئاشكرا نه‌بووه، پێشتر میلله‌تی توركی، ئاماژه‌ی به‌وه دابوو كه ئه‌ردۆگان له نامه‌یه‌كدا سوپاسی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی كردووه، له راده‌ست كردنی كه‌ركووك و پێشی راگه‌یاندن هاوكاربن له به‌هه‌رێم كردنی كه‌ركووك له عێراقێكی یه‌كپارچه‌دا”.