پۆتین بۆ خامه‌نه‌یی: گه‌لی كوردستان مافی خۆیه‌تی سه‌ربه‌خۆ بێت
ئاژانسه‌كانی رووسیا به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی پۆتین بۆ ئێران ئاشكرا ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌ێنن كه وابریاره پۆتین له‌سه‌ر ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان له‌گه‌ڵ عه‌لی خامه‌نه‌یی ئه‌نجام بدات و وه‌ك ئاژانسه‌كان رایانگه‌یاندووه” له‌مه‌ر گفتوگۆی كردن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران‌و هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو وڵات له‌باره‌ی سوریا، پرسی ئابوری پرسی ریفراندۆمیش ته‌وه‌رێكی تری گفتوگۆی پۆتین ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران”.
پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركووك، له‌لایان باڵێكی یه‌كێتی، حكومه‌تی عێراقی رێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (بی پی) به‌ریتانی كرد بۆ ده‌رهێنانی نه‌وتی كه‌ركووك له هاڤانه و بای حه‌سه‌ن، به‌ڵام پێشتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژووی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایی رووسنه‌فت رووسی ئه‌نجامدابوو له‌سه‌ر ئه‌و كێلگانه‌ی كه‌ركووك، له‌به‌رامبه‌ریشدا رووسنه‌فت داوای له‌حكومه‌تی عێراق كرد، كه ئاسته‌نگی بۆ كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه دروست نه‌كه‌ن له‌و كێلگانه، پاش ئه‌وه‌ی كه هێرشی پێشخابوور له‌لایان سوپای پاسداران و میلشیاكانی حشدی شه‌عبی شكه‌ستی هێنا كۆمپانیای (بی پی) به‌ریتانی له‌كێلگه‌كانی بای حه‌سه‌ن و هاڤانه بۆ كۆمپانیای رووسنه‌فت پاشه‌كشه‌ی كرد”.
ئاژانسه‌كانی رووسیا ئه‌وه‌شیان بڵاو كردۆته‌وه”به‌ده‌ر له‌دۆسیه دیاره‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ گفتوگۆ، چاوه‌ڕوانده‌كرێت پۆتن له‌گه‌ڵ عه‌لی خامنه‌یی ڕابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌باره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان گفتوگۆ بكات، چونكه له‌چه‌ند مانگی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای ڕوسی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌جدی كه‌وتنه كار، ئه‌مه‌ش هۆكاره كه رووسیا ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌جدی وه‌ربگرێت و له ته‌وه‌ری گفتوگۆیه‌كانی دا له‌گه‌ڵ وڵاتان بخاته‌روو”.