ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌نده سبه‌ی چاوه‌ڕوانی زیاتربن
پیران ئه‌میر
ئاماژه‌كانی سه‌ركه‌وتنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوان و ڕاگه‌یانراو و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی وڵاتانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌ركه‌وتن و هه‌ر ئه‌مڕۆش، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە راگەیاندراوێکیدا داوا لە پارتەکانی کوردستان دەکات پشتگیری لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن، ئەمەریکا چاویشی لەوەیە بەشێوەیەکی کارا کار لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بکه‌ن و پشتگیری راستەوخۆشی بۆ پاڵپشتیکردن لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند.
هاوكات وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ستایشى ڕۆڵى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى كرد و داواى كرد، هه‌رێم و به‌غدا ده‌ست به دانوستان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌رى كێشه له‌مێژینه‌ییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا ڕایگه‌یاندووه، كه قسەی لە گەڵ هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدر عەبادی کردووه و هانی هەردوولای داوه بە دووای چارەسەرێکی خێرا و ئاشتیانەدا بگەڕێن لە چوارچێوەی دەستووردا، بۆ ئەو تەنگەژەیەی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و بەریتانیا پاڵپشتیی خۆی بۆ کورد چەندبارە دەکاتەوە.
هه‌ر ئه‌مڕۆش باڵیۆزانی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا دۆستایه‌تیی وڵاته‌كانیان بۆ خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه و نیگه‌رانیی خۆشیان به‌رامبه‌ر گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی و، مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆلای سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراكرد كه مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوونی بارودۆخی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه و چۆنیه‌تیی هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و بارگرژیانه‌یه، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كڕیزیی سیاسیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشیان كرده‌وه.
گوتەبێژی کۆمپانیای رۆسنەفتی رووسیاش رایگەیاند، هەروەک چۆن ئیگۆر سێچین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رۆسنەفت گوتی، ئێمە کاردەکەین و بژاردەکانیش بۆ هاوئاهەنگی لە بواری نەوت و بابەتە پەیوەندیدارەکان بە کوردستانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ دەکەین، بەڵام پێویست بەوە ناکات وەڵامی کەسیش بدەینەوە”.
کۆمپانیای رۆسنەفتی رووسی چەند گرێبەستێکی لەگەڵ هەرێمی کوردستان واژۆکردوون، نوێترینیان گرێبەستەکەی رۆژی 18-10-2017 بوو لەبواری گەڕان و دەرهێنانی نەوت بۆ ماوەی چوار ساڵ. پێشتریش رێککەوتن لە بواری گازی سرووشتی واژۆکرابوو.
لە لێدوانێکدا رۆژنامه‌وانیشدا لە سەرەتای ئەم مانگەدا، ئیگۆر ئیڤانۆڤیچ سێچین، سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری رۆسنەفت گوتی، “داهاتووێکی گەش لەگەڵ کوردستان دەبینین و هیچ لایەنێکیش نابێتە کۆسپ بۆ کارەکانمان لە کوردستان، ئامادەکاری بۆ ئەوە دەکەین بەشێوەیەکی کرداری کارەکانمان دەستپێبکەین و پرۆژەکانمان بچنە بواری جێبەجێکردنەوە، کارەکانمان بەباشی بەڕێوەدەچن و هەموو شتێک بەپێی پلان و خشتەی دیاریکراو دەڕوات”.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆش ئاژانسی هه‌واڵی ‘ئه‌لته‌له‌به’ی ئێران له‌سه‌ر زاری محه‌ممه‌د باقری، سه‌رۆكئه‌ركانی هێزه‌چه‌كداره‌كانی ئێران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له چه‌ند ڕۆژی دابێ، وڵاته‌كه‌ی سنووره‌كانی به ڕووی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كاته‌وه كه له‌سه‌ر داوای به‌غدا دایخستبوون….