هه‌واڵێكی تری مخابه‌راتی له‌سه‌ر دانووستاندنی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق بڵاو كرایه‌وه‌.. راستیه‌كان خواكوڕك ئاشكرا ده‌كات

ژووری هاوبه‌شی راگه‌یاندنی حشدی شه‌عبی و مالیكی و میدیاكانی ( ئێن ئارتی و كوردسات و كه‌ی ئێن ئێن و په‌یام) هه‌واڵێكیان به‌ناوی فه‌رمانده‌یی سوپای عێراقی بڵاو كردۆته‌وه‌ گوایه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ خاڵی كۆتایی دانووستاندنه‌كاندا ئاماده‌ی واژوو كردنی رێكه‌وتن نه‌بووه‌، ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌فره‌وان و به‌په‌له‌ له‌میدیاكانی ( ئێن ئارتی و كوردسات و كه‌ی ئێن ئێن و په‌یام له‌ئێستادا بۆ ناوه‌خۆ ده‌گوازرێته‌وه‌، راستی هه‌واڵه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ ره‌وایه‌تی بده‌ن به‌هێرشی حشدی شه‌عبی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كه‌ له‌دوێنێ شه‌وه‌وه‌ هه‌وڵی هێرش كردنه‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ ده‌ده‌ن”.

ئه‌م هه‌واڵه‌ی كه‌ له‌ئێستادا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، له‌ نه‌جه‌فه‌وه‌ تا هه‌ڵه‌بجه‌، جارێكی تر راستی ژووری عه‌ملیاتی راگه‌یاندن ده‌سه‌لمێنێت كه‌ له‌نێوان میدیاكاندا بوونی هه‌یه‌، له‌ لایان مالیكی و حشدی شه‌عبی و به‌چاودێری ئێران به‌رێوه‌ ده‌چێت”.

شایانی باسه‌ پاش فرۆشتنی كه‌ركووك له‌لایان باڵێكی سه‌ر به‌یه‌كێتی، له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر ژووری هاوبه‌شی راگه‌یاندنی نێوان مالیكی و حشدی شه‌عبی و كه‌ناڵی په‌یامی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و كه‌ی ئێن ئێنی گۆڕان، دروست بووه‌، بۆ هه‌ر هه‌واڵێك كه‌ خزمه‌ت به‌ ئامانجه‌كانی له‌ناو بردنی كوردستان بكات”.

 

Back to top button