حەشدی شەعبی گرووپێكی سەر بە یەكێتی دەڕفێنێت

دوای ئەوەی دوو رۆژ بەر لە ئێستا میلیشیاكانی حەشدی شەعبی دوو لە پاسەوانەكانی لاهور شێخ جەنگیان دەست بەسەر كرد, پەیامنێری ئاژانسێكی ئەمریكی ئەوەی ئاشكرا كرد كە ئەمڕۆ  میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە شاری كەركووك، گرووپێكی سەر بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان لە كەركووك ڕفاندووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1/11/2017، لە تویتێكدا كە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردووەتەوە، عەلی جەوانمەردی، پەیامنێری ئاژانسی (دەنگی ئەمریكا) ئاشكرای كردووە، میلیشیاكانی حەشدی شەعبی گرووپێكی سەر بە یەكێتی لەناو كەركووك ڕفاندووە.
ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لاهور جەنگی كە ئێستا هاوپەیمانی میلیشیاكانی حەشدی شەعبییە، دەستی بە هەوڵدان بۆ ئازادكردنی ڕفێنراوەكان كردووە.

 

Back to top button