وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌ڵامی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ده‌داته‌وه
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، وه‌ڵامی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، راگه‌یه‌ندراوێكی دوور له راستی ده‌ركردووه و بانگه‌شه‌ی رێككه‌وتنی كردووه له‌گه‌ڵ شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان.
به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌وه‌ی باسی ده‌كرێت رێككه‌وتن نییه و ته‌نها نامه‌یه‌كه له له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه هاتووه، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ده‌ستپێشخه‌ری هه‌رێم و راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست ره‌وانه كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به گفتوگۆی سیاسی جددی بكرێت.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه‌شكراوه، یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی ئه‌و نامه‌یه‌ی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، بریتی بووه له سهنگهرهكانه كه ناده‌ستوورییه و به‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و گه‌لی كوردستاندا سه‌پێنراوه.
وه‌زاه‌رتی پێشمه‌رگه راشیده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ڵامی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، لووتبه‌رزی و غرووری پێوه‌دیاره و داواكاری ناده‌ستووری و ناواقیعیی له خۆی گرتووه، كه مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتییانی و هاوكات تۆمه‌تیشی ناڕه‌وا و بێبنهماشی له دژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان هه‌ڵبه‌ستووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: “هێزی ده‌ستدرێژیكاری حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق، پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور، كه نابێت هێزی سه‌ربازی بۆ كێشه ناوخۆییه‌كان به‌كاربهێندرێت، به تۆپهاوێژ و مووشه‌كه و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی درووستكراوی ئه‌مه‌ریكی، هه‌وڵی پێشڕه‌ویكردن ده‌ده‌ن”.
روونیشی ده‌كاته‌وه هێزی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان، له پێگه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگرین و به‌رگری له ئیراده و كه‌رامه‌ت و موڵك و ماڵ و شه‌ره‌ف و گیانی ملیۆنان نه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دووچاری ئه‌و چاره‌نووسه ره‌شه نه‌بنه‌وه كه ئێستا هاووڵاتییانی دووزخورماتوو و داقووق و كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه تێیكه‌وتوون.
هه‌موو ئه‌وانه‌ش له كاتێكدایه، كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داواده‌كات به دانوستان و گفتوگۆی سیاسی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه، وێڕای ره‌تكردنه‌وه و ئیدانه‌كردنی ته‌واوی ناوه‌ڕۆكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری ماونه‌ته‌وه و بێ هیچ دوودڵییه‌ك به‌رگری له ژیان و به‌رژه‌وه‌ندییه ره‌وا و ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌كات.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جارێكی دیكه دووپاتی ده‌كاته‌وه، تاكه رێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، گفتوگۆی سیاسییه، نه‌ك زمانی “هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه و درۆ”.
له كۆتاییدا جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، له‌هه‌ر وڵاتێك و هه‌ر شوێنێك له‌و جیهانه‌دا، هێرشكه‌ر به سته‌مكار و به‌رگریكاریش به سته‌مدیده داده‌نرێت.