ژمارەیەك كۆنگرێسمانی ئەمریكا پشتیوانییان بۆ كوردستان راگەیاند

 

ژمارەیەك كۆنگرێسمانی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا پشتیوانییان بۆ كوردستان راگەیاند و دەڵێن: كورد دۆستی ئێمەن و نابێت هێرشیان بكرێتەسەر.

ترێنت فرانكس، كۆنگرێسمانی ئەمریكا، یەكێك لە بەشداربووانی كۆنگرەكە بوو و رایگەیاند: ئاڵای حیزبوڵڵا لە عێراق لەسەر چەكی ئەمریكی دەشەكێتەوە و ئەوەش جێی قبوڵ نییە.

هاوكات مایكل پرێنت، ئەفسەری پێشووی هەواڵگریی ئەمریكا رایگەیاند: “دوای ئەوەی ئەمریكا قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی “سوپای پاسدارانی سزادا، سولەیمانی هێرشی كردە سەر كوردە هاوپەیمانەكانمان.

مایكل پرێجنت، ئەفسەری پێشووی هەواڵگریی ئەمریكاش یەكێكی دیكە لە پشتیوانانی كورد بوو و رایگەیاند: “ئەبوو مەهدی موهەندیس، فەرماندەی حەشدی شەعبی تیرۆریستە”. هەروەها رۆبەرت بارلێت، كۆنگرێسمانی ئەمریكا رایگەیاند: “نابێت پشتیوانی لەو كەسانە بكەین كە دووژمنی ئەمریكان”.

لی یەڵدن، كۆنگرێسمانی ئەمریكا كە یەكێكی دیكە لە بەشداربووانی كۆنگرەكە بوو رایگەیاند: ” كوردەكان دۆستی ئێمەن و نابێت هێرشیان بكرێتە سەر، كوردەكان ئاوارەبوون و دەبێت پشتیوانیان بین”. گوتیشی: “پێویستە عەبادی لەژێر كاریگەریی ئێران دەربچێت”.

سیڤاستیان گۆركا، راوێژكاری پێشووی ترەمپ یەكێكی دیكە بوو لەو كەسانەی پشتیوانی بۆ باشووری كوردستان دەربڕی و گوتی: “هەڕەشەی گەورە شیعە جیهادییەكانن و، ئێران لە یەمەن و سووریا و وعێراق ئارامی تێكدەدات”.

 

Back to top button