وەزیری بەرگری بەریتانیا دەستی لە كاركێشایەوە

ماكیل فالۆن، وەزیری بەرگری بەریتانیا دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە لە وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، دەست لەكار كێشانەوەی مایكل فالۆنی بڵاوكردووەتەوە.

تا ئێستاش حكوومەتی بەریتانیا و میدیاكانی ئەو وڵاتە، هیچ زانیارییەكانی لە بارەی هۆكاری دەست لەكاركێشانەوەی وەزیری بەرگری، بڵاونەكردووەتەوە.

Back to top button