ئایا مووچه ته‌نها پێدانی بڕه پاره‌یه‌كی مانگانه‌یه؟
#رێكان سه‌باح
بێ ویژدانترین جۆڕ ده‌سته‌واژه‌ی شێوێنراو كه له چه‌كی كیمیاوی پێستر بووه، ( مووچه)یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێگای سه‌رسورمانه، مووچه تاوه‌كو ئێستا ته‌نها له مه‌به‌ستی پێدانی بڕێك له پاره بۆ هه‌ر مانگێك به فه‌رمانبه‌رێك یان كرێكارێك یان مامۆستایه‌ك یان دكتۆڕك پێناسه كراوه، به‌ڵام له‌بنه‌ره‌تدا له‌مه‌شدا دۆڕیهكی گه‌وره هه‌یه، (دیاره مه‌به‌ستی من له‌سه‌ر حه‌ق و ناحه‌ق نیه) چونكه هیچ كات مووچه به واتا و پێناسه‌ی دیاری كردنی بڕێك پاره نیه، به‌ڵكو مووچه گشتگیر و فره ره‌هه‌نده، ئێستا له‌مووسڵ پاره‌ی هه‌یه، هه‌ر موزهفێك مانگانه پاره‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت به‌بێ پاشهكهوتیش” ته‌نها پاره، چونكه پاره به‌بێ بوونی ئاسایش و ئارامی و سه‌قامگیری كۆمه‌لایه‌تی و ئازادی هیچ واتایه‌كی نیه، خۆ ئێستا مووسڵ و ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین به‌گشتی له‌ناوه‌راستی عێراقدا، پاره‌ی مانگانه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئاسایشیان نیه، شاره‌كه‌یان وێران وێران بووه، كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان دابه‌ش دابه‌شه، كاتێك ئه‌مانه نیه، هیچ واتایه‌ك بۆ پاره هه‌یه؟، كه‌وایه ئاسایش و سه‌قامگیری كۆمه‌لایه‌تی و ئازادی و پاره، به‌واتایی مووچه دێت، خۆ ئه‌گه‌ر باسی سه‌قامگیری كۆمهلایهتیهكهش بكه‌ین، كاتێك تۆیه‌ك پاره‌یه‌كی زۆری مانگانه وه‌ر بگریت، به‌ڵام كێشه‌داری كۆمه‌ڵایه‌تی بیت، له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌نموونه”كێشه‌یه‌كی كۆمه‌لایه‌تی گه‌وره‌ت هه‌بێت، ده‌توانی سود له پاره وه‌ربگریت، من باسی سولحی عه‌شائیری ناكه‌م،( ئه‌مه نموونه‌ی زه‌قی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یه، به‌ڵام نموونه‌ی تریش هه‌ن له سه‌قامگیری كۆمهڵایهتیتدا) باس ئه‌و چركه‌ساتانه ده‌كه‌م كه تۆی تێدای، ئایا پاری مانگاته ده‌توانێت دڵخۆش بكات؟ له‌باره‌ی ئازادی كه پێناسه و فرهرهههنده خۆی زاراوه‌ی ئازادی، ئایا گه‌ر ئازاد نه‌بیت هیچ واتایه‌ك بۆ پاره هه‌یه؟ كه‌وایه مووچه ته‌نها پاره نیه، ئه‌مه گه‌وره ترین درۆیه و یاری مخابه‌راتی بوو له‌دژی گه‌لی كوردستان كرا، ئاسایش+ سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تیت+ ئازادی+ پاره=مووچه‌یه، پێناسه گشگیرهكهیهتی، چونكه مووچه به‌ته‌نها چه‌مكێكی رووتی پاره نیه ئه‌مه گه‌وره‌ترین درۆ بووه ده‌رخواردی خه‌ڵكیان داوه له‌كوردستاندا، بۆیه‌ش شهوكوێرهكان پێیان وایه مووچه‌ی پێ بدرێت یاخوا كوردستان سه‌د جار له‌سوریا خراپتری به‌سه‌ر دێت؟ ئه‌م فۆكسی راكێشانی خه‌ڵك بوو بۆ زڵكاوی وێرانی، ( ئه‌مه وێنه‌یه‌كی خۆپێشاندانی سلێمانی بووه) چونكه تاوه‌كو ئێستا ناتوانێت په‌ی به گرینگی ئه‌و ئازادیه و سه‌قامگیره كۆمه‌لایه‌تیه‌ی و ئاسایشه ببات، چونكه له‌ئێستا هه‌یه‌تی، به‌ڵام خوانه‌خواسته هه‌كا كوردستن بۆ ئه‌و دۆخه رۆیشت، ئه‌وكات ده‌زانرێت مووچه ته‌نها پاره نیه، بۆیه‌ش تێگه‌یشتن له زاره‌وه‌ی شێونراوی مووچه، به‌ڵایه‌كی مخابه‌راتیه به‌رۆكی ئه‌و میلله‌ته‌ی گرتووه”.